گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خوێندنى باڵا باسى ’بژاردەى نوێی ناچارى’ دەکات بۆ خوێندنى ئەمساڵ

2020.10.26 - 12:52
App store icon Play store icon Play store icon
خوێندنى باڵا باسى ’بژاردەى نوێی ناچارى’ دەکات بۆ خوێندنى ئەمساڵ

ناس کورد-

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دڵنیاییدا کە بەهەر نرخێک بووە ناهێڵن دەوامى ئەمساڵى خوێندن بفەوتێت، ئەگەریش هەڵکشانى ئامارەکانى کۆرۆنا بەم شێوەیەى ئێستا بەردەوام بێت بیر لە بژاردەى دیکە دەکەنەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی بڕیارى خوێندنى باڵا، ئەمساڵ پشت بە خوێندنى ئاوێتە دەبەسترێت لە زانکۆ و پەیمانگاکان، بەڵام چەند زانکۆیەک بڕیاریانداوە دەوام لەناو کەمپەکان دەستپێبکەنەوە.



ئارام محەمەد وەزیرى خوێندنى باڵا لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى هاوبەشدا لەگەڵ پارێزگارى هەڵەبجە وتى (26ى تشرینى یەکەمى 2020) "لەنێوان دوو بژاردەدا بووین، یان خوێندن رزگار بکەین، یان نەهیڵن ئەمساڵ بە فیرۆ بڕوات و پشت بە خوێندنى ئاوێتە ببەستین".



وتیشى "هیوادارم نەگەینە ئەو دۆخەى بڕیارى ناچارى بدەین، ئەگەریش ناچاربووین بەدیلێکى دیکە هەڵبژێرین بیر لە داخستنى تەواوەتى دەرگاى خوێندن ناکەینەوە و ناهێڵین ئەمساڵ بفەوتێت". 



بڕیارە سەرەتاى مانگى داهاتوو لیژنەى باڵاى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان کۆبێتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخى کۆرۆنا بکات و بڕیارێکى دیکە لەپرۆسەى خوێندن بدات.