گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

منداڵێک لە رۆژى لەدایکبونیدا بە هەڵە خۆى کوشت

2020.10.26 - 12:04
App store icon Play store icon Play store icon
منداڵێک لە رۆژى لەدایکبونیدا بە هەڵە خۆى کوشت

ناس کورد-

منداڵێکى ئەمریکى لە رۆژى لەدایکبونیدا بە هەڵە خۆى کوشت، دواى ئەوەى چەکى یەکێک لە ئەندامانى خێزانەکەى بەکارهێنا کە لێی کەوتبوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى ماڵپەرى سکاى نیوز (26ی تشرینی یەکەمی 2020)، رووداوەکە دوو رۆژ لەمەوبەر روویداوە، لە ناوچەى بوتەر لەدورى 48 کیلۆمەتر لە شارى هیوستنى ویلایەتى تەکساس.

 

 بەرپرسانى ناوچەکە دەڵێن، لەکاتێکدا خانەوادەى منداڵەکە سەرقاڵى ئاهەنگ گێڕان و یارى وەرەق بوون بەبۆنەى یادى لەدایکبوونى منداڵە سێ ساڵانەکەیانەوە، گوێیان لە دەنگى تەقە بووە لەو شوێنەى منداڵەکەى لێ بووە و دەرکەوتووە فیشەکێک بەر سنگى کەوتووە.

 

دواى رووداوەکە منداڵەکە بەپەلە بۆ نەخۆشخانە گوێزراوەتەوە بەڵام گیانى لەدەستداوە.

 

خانەوادەى منداڵەکە دەڵێن، منداڵەکە چەکى کەسێکى هەڵگرتووەتەوە کە لەگیرفانى یەکێک لە ئەندامانى خێزانەکە کەوتووە خوارەوە و بەهەڵە تەقەى لەخۆیکردووە.

 

بەگوێرەى خەمڵاندنەکان، لانیکەم 229 رووداوى تەقەکردنى نائەنقەست لەلایەن منداڵەوە لەمساڵدا لە ئەمریکا تۆمارکراون، لەگەڵ 97 حاڵەتى مردن و 139 بریندار. نزیکەى 4.6 ملیۆن منداڵ لەو وڵاتە لەو ماڵانەدا دەژین کە لانى کەم چەکێکى تێدایە.