ناس کورد-
وەزارەتی پلاندانی عێراق ڕایگەیاند، بودجەی گشتی 2021 زیاتر چڕدەکرێتەوە لە چارەسەرکردنی هەردوو قەیرانی دارایی و تەندروستی کە لە ئێستادا عێراق بەدەستییەوە دەناڵێنێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ماهر حەماد جۆهان، بریکاری وەزارەتی پلاندانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ڕۆژنامەی" سەباحی" فەرمی کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند (26ی تشرینی یەکەمی 2020) :"بودجەی گشتی 2021 زیاتر چڕدەکرێتەوە لە چارەسەرکردنی هەردوو قەیرانی دارایی و تەندروستی کە لە ئێستادا عێراق بەدەستییەوە دەناڵێنێت، هیچ پرۆژەیەکی نوێ ئەنجام نادرێت تاوەکو پڕۆژەکانی پێشوو تەواو نەکرێن".
ڕونیشکردەوە :"بڕیاری ڕاگرتنی پرۆژە نوێیەکان ئەو پڕۆژانە ناگرێتەوە کە پەیوەستن بە ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیانەوە، بەڵکو ئەو پڕۆژانە دەگرێتەوە کە گرنگ نین ئەوەش بەهۆی ئەو قەیرانە دراییەوەیە کە لە ئێستادا وڵاتی گرتووەتەوە".