گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوارەم كۆمپانای مۆبایل لە عێراق لە پەسەندكردندایە

2020.10.26 - 10:41
App store icon Play store icon Play store icon
چوارەم كۆمپانای مۆبایل لە عێراق لە پەسەندكردندایە

 ناس کورد-

پەرلەمانی عێراق یاسای دامەزراندنی کۆمپانیای مۆبایلی نیشتیمانی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی کۆمار کرد، چاوەڕواندەکرێت سەرۆکایەتی کۆمار پەسەندی بکات پێش ئەوەی ئاڕاستەی دەسەڵاتی جێبەجێکردنی بکات بۆدەستکردن بەڕێکارەکان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عەلا روبەیعی، ئەندامی لیژنەی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی "سەباح"ی فەرمی کەناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند (26ی تشرینی یەکەمی 2020) :"یاسای مۆڵەتدانی چوارەم کەتایبەتە بەدامەزراندنی کۆمپانیای مۆبایلی نیشتیمانی، ئاراستەی سەرۆکایەتی کۆمار کراوە، چاوەڕواندەکرێت سەرۆکایەتی کۆمار پەسەندی بکات پێش ئەوەی ئاڕاستەی دەسەڵاتی جێبەجێکردنی بکات بۆ دەستکردن بەڕێکارەکان".

 

وتیشی :"پەرلەمانی عێراق بڕیاریداوە بە دامەزراندنی کۆمپانیایەکی نیشتیمانی مۆبایل کە هاوشان دەبێت لەگەڵ ئەو سێ کۆمپانیایەی کەئێستا هەن، ئەوەش بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتر بە هاووڵاتیانی عێراق".