گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەسەربازیگرتنی زۆرەملێ لەتاوتوێكردنی پەڕلەماندایە و خاوەن بڕوانامەكانیش دەگرێتەوە

2020.10.26 - 10:12
App store icon Play store icon Play store icon
بەسەربازیگرتنی زۆرەملێ لەتاوتوێكردنی پەڕلەماندایە و خاوەن بڕوانامەكانیش دەگرێتەوە

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە چەند هەفتەی داهاتوو بڕیارە پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای بەسەربازیگرتنی زۆرەملێ بکات. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

گاتع رکابی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش وبەرگریی پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەی" سەباحی" فەرمی  کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند ( 26ی تشرینی یەکەمی 2020) :"لە چەند هەفتەی داهاتوو بڕیارە پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای بەسەربازیگرتنی زۆرەملێ بکات".

 

 ئاماژەی بەوەشکرد، تەمەنی ئەو کەسەی کەپێویستە ئەو خزمەتە ئەنجامبدات بە 18ساڵ دیاریکراوە ماوەی خزمەتەکەش پێدەچێت لەسێ ساڵ کەمتر بێت، بەڵام خزمەتی ئەوانەی کەهەڵگری بڕۆانامەی بەکەلۆریۆس و بڕوانامە باڵاکانی دیکەن  کەمتر دەبێت" . 

 

رکابی، ئەوەشی خستە ڕوو :"دامەزراوەی سەربازیی عێراقی لە ئێستادا پێویستی بەگەنجانە، چونکە لە ئێستادا بەشێکی زۆر لە کارمەندانی ئەو دامەزراوەیە تەمەنیان لە سەرووی 40 ساڵەوەیە  زۆربەشیان لەساڵی 2003 لەو بوارەدا دامەزارون.