گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەبارەت بەبایكۆتكردنی شمەكی فەڕەنسی لەكوردستان روونكردنەوە دەدرێت

2020.10.26 - 09:21
App store icon Play store icon Play store icon
سەبارەت بەبایكۆتكردنی شمەكی فەڕەنسی لەكوردستان روونكردنەوە دەدرێت

ناس كورد-

یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، هیچ شمەكێكی گرنگی فەڕەنسا لەهەرێمی كوردستان بەكارناهێنرێت تا بەبایكۆتكردنی كێشە دروست بكات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

شێخ عەتا محەمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان  بە ناس كوردی راگەیاند (26ی تشرینی یەكەمی 2020)، ئەو وڵاتانەی هەرێمی كوردستان بەكارهێنەری سەرەكی شمەكەكانیەتى بریتین لە توركیا و ئێران و چین، بۆیە بایكۆتكردنی شمەكی ئەو وڵاتانە كاریگەری راستەوخۆی لەسەر هەرێمی كوردستان دەبێت، بەڵام ئەوەندەی بزانین هیچ شمەكێكی گرنگی وڵاتی فەڕەنسا لەكوردستان بەكارناهێنرێت هەتا بەبایكۆتكردنیان كاریگەری خراپ لەسەر كوردستان جێبهێڵێت.

 

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، تەنانەت ئەگەر كۆمپانیاشیان هەبێت زۆر كەمن، بۆیە فەڕەنسا كاریگەری زۆری ئابوری لەسەر كوردستان نییە، مەگەر كەسێك خۆی بڕواتە فەڕەنسا و شمەكێك بۆ خۆی بهێنێت.

 

ماوەیەكە پەیوەندی جیهانی ئیسلامی و كۆماری فەرەنسا گرژی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت، لەدوای سەربڕینی مامۆستایەكی فەرەنسی كە كاریكاتێری لەسەر پێغەمبەری ئیسلام لەپۆلدا بڵاوكردبوویەوە، قەیرانەكە قووڵتر بووەتەوە، لەدوا پێشهاتی ئەو ئاڵۆزییەشدا ماكرۆن سەرۆك كۆماری فەرەنسا هەڵمەتێكی گەورەی بەرپاكردووە بۆ دژایەتی دیاردەیەك كە ناوی ناوە "تیرۆری ئیسلامی" لەم میانەیەشدا ستایشی زۆری مامۆستا كوژراوەكەی كردووە، لەپای ئەمەش هەڵمەتێكی پێچەوانە بۆ سەركۆنەكردنی هەڵوێستەكانی فەرەنسا لەجیهانی ئیسلامی بەڕێودەچێت.