گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مژدەیەک لە ئەڵمانیاوە لەبارەى کۆرۆنا

2020.10.26 - 08:49
App store icon Play store icon Play store icon
مژدەیەک لە ئەڵمانیاوە لەبارەى کۆرۆنا

ناس کورد-

دوو کۆمپانیاى ئەڵمانى و ئەمریکى نزیکبوونەوەى بەرهەمهێنانى ڤاکسینى دژە کۆرۆنایان راگەیاند، دواى سەرکەوتنى قۆناغى سێیەمى تاقیکردنەوەکان لەسەر ڤاکسینەکە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى ئاژانسى DW ئەڵمانى، ڤاکسینە چاوەڕوانکراوەکە بەرهەمی هەوڵ و توێژینەوەی هەردوو کۆمپانیای پفایزەر (نیویۆرک) و بیۆنتيک (شاری ماینتسی ئەڵمانیا)یە.

 

بەرپرسانى کۆمپانیاکان دەڵێن، تا کۆتایی ئەم مانگە بۆیان روندەبێتەوە کە ڤاکسینەکەیان کاریگەر دەبێت بۆ چارەسەرى توشبووانى کۆرۆنا یاخود نا.

 

چەندین کۆمپانیا لە وڵاتانى جیاجیا لە کێبڕکێدان بۆ بەرهەمهێنانى ڤاکسین، بەڵام هێشتا ڤاکسینێک کە جیهان پشتى پێ ببەستێت بەرهەمنەهێنراوە.

 

روسیا بەیەکەم وڵات دادەنرێت کە بەفەرمى رەزامەندیداوە لەسەر ڤاکسینێک بەناوى "سپۆتنیک" بەڵام بەشێوەیەکى بەربڵاو لەجیهان بڵاونەکراوەتەوە.