کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد - هەڤاڵ فەتاح دۆخی کەرکوک و پۆستى پارێزگاری کەرکوک کێشەی سەرەکی دانوستانەکانى سەرەتای پێکهێنانی حکومەتى هەرێم بوو، یەکێتى لە دانوستانەکانیدا لەگەڵ پارتی زۆر جەختی لە یەک پاکێجی هەرێم و کەرکوک و بەغدا دەکردەوە، هەر ئەوەش بۆ ماوەیەکی زۆر پڕۆسەکەى تاڕادەیەک پەکخست. لەدوای ڕێککەوتنى 4ی ئازاری 2019 نێوان پارتی و یەکێتی، سهعدى ئهحمهد پيره، ئهندامى مهكتهبى سياسیى يهكێتیى راگهياند، پرسى كهركوك پهيوهسته بهو كۆبوونهوهیهى دوێنێی نێوان بارزانى و كۆسرهت رهسوڵ، تەنانەت لەدوای پەککەوتنى دانوستانەکان، بافڵ تاڵەبانى ڕایگەیاند، ڕێککەوتن زۆر ئاسانە ئەویش (کەرکوک و کەرکوک و کەرکوک)ە.بەرپرسێکى یەکێتی: دوای پێکهێنانی حکومەت قسەی لەسەر دەکەین
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەڵێت، هیچ ساردبوونەوەیەك بە پرسی پۆستی پارێزگاری كەركوكەوە نییە و چاوەڕێ دەکرێت دوای پێکهێنانی کابینەى نوێ ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە. ڕزگار عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتى و زۆرجاریش بە کاندیدی حزبەکەى بۆ پۆستى پارێزگاری کەرکوک ناودەهێنرێت بە ناس کورد-ی وت، "لەوانەيه وردەكاریی ئەو بابەتە بۆ هەندێ كەس ڕوون نەبێت، لە ڕێككەوتنەكەی 4ی ئازاردا ڕێککەوتووین هەرکاتێک کابینەکەى مەسرور بارزانی پێکهات، ئەوە ڕاستەوخۆ پڕۆسەى چارەسەرکردنی دۆخی کەرکوک و دانانی پارێزگار دەستپێدەکاتەوە، بۆیە ئێمە ئێستا چاوەڕێی پێکهێنانی حکومەتین چونکە ئەوە بابەتە کاری لە پێشینەى ئێمەیە." .بەرپرسێکى پارتی: پێش پارێزگار پێویستە دۆخەکەى ئاساییبکرێتەوە
لەلایەکی ترەوە، ئەندامێکی سەرکردایەتى پارتی دەڵێت، بەڕای ئەوان دۆخی ئێستای کەرکوک زۆر ئاڵۆزە و هیچ پارێزگارێکی کورد ناتوانێت ئەو شارە بەڕێوەببات. نوری حمەعەلی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی بە ناس كورد-ی وت، "پێش دانانی پارێزگار بۆ کەرکوک دەبێت دۆخی شارەكە ئاساییبكرێتەوە، دەبێت ئەو هێزانەی لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە هاتوونەتە شارەکە بگەڕێنەوە شوێنەکانى خۆیان، پێویستە تەنها سوپای عێراق و هێزەكانی پێشمەرگە لەو شاردا هەبن". ئاماژەى بەوەشکرد، پێویستە ئەنجومەنى پارێزگا بگەڕێتەوە و نەجمەدین کەریمیش ببێتەوە بە پارێزگا و دواتر ئەنجومەنی پارێزگا بڕیار لە سەر مانەوەی یاخود لابردنی بدات. ڕاشیگەیاند، "پارێزگایەکی بێ دەسەڵات لە كەركوك چیی سوودێكی دەبێت بۆ كورد و خەڵكی شارەكە ئەگەر دۆخەكە وەك خۆی بمێنێتەوە؟" .ئەندامێکى ئەنجومەن: لەماوەى دوو کاتژمێردا یەکلایی دەکەینەوە
دۆخی ئەنجومەنى پارێزگاکەش بەقەد دۆخی پارێزگاکە ئاڵۆزە، كاكە ڕەش سدیق، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە ناس كورد-ی راگەیاند، "دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك پەیوەندی بە بڕیاری سیاسی یەكێتی و پارتییەوە هەیە، ئەگەر ئەوان ڕێكبكەون ئەنجومەنی پارێزگا لە ماوەی دووكاتژمێردا پۆستی پارێزگاری كەركوك یەكلادەكاتەوە." وتیشی، "كورد لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە كۆی 41 كورسی 26 كورسی هەیە، بەڵام لەئێستادا زیاتر لە 15 ئەندامی لیستی برایەتی بەشداری كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی پارێزگا ناكەن، ئەوە بووەتەهۆى قۆستنەوەی دۆخەكەی لەلایەن توركمان وعەربەكانەوە بە شێوەیەک داوای پۆستی پارێزگار بکەن لە كاتێكدا سوور دەزانن ئەو پۆستە بەرکەوتەى کوردە."