گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێك لە فەرەنساوە بۆ وڵاتانی ئیسلامی

2020.10.25 - 21:10
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێك لە فەرەنساوە بۆ وڵاتانی ئیسلامی

ناس کورد-

وەزارەتى دەرەوەى فەرەنسا داوا لە وڵاتانى ئیسلامى دەکات دەستبەرداریی بایکۆتکردنى کاڵاکانیان بن، بەهۆى ئەو گرژیانەى لەسەر وێنە کاریکاتێرەکانى پێغەمبەر سەریهەڵداوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە رایگەیاند (25ى تشرينى يەكەمى 2020)، ئەم رۆژانەى دوایی چەندین داواى بەخۆوە بینیوە لە وڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بۆ بایکۆتکردنى بەرهەمە فەرەنسییەکان، بەتایبەتى خۆراک، لەگەڵ داوا بۆ خۆپیشاندان دژى فەرەنسا.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو داوایانە هیچ بنەمایەکیان نییە و پێویستە بەپەلە بوەستێنرێن، هاوشێوەى هەموو ئەو هێرشانەى کە ئەو وڵاتەى بە ئامانج گرتووە.

 

ماوەیەكە پەیوەندی جیهانی ئیسلامی و كۆماری فەرەنسا گرژی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت، لەدوای سەربڕینی مامۆستایەكی فەرەنسی كە كاریكاتێری لەسەر پێغەمبەری ئیسلام كردبوو قەیرانەكە قووڵتر بووەتەوە.

 

لەدوا پێشهاتی ئەو ئاڵۆزییەشدا ماكرۆن هەڵمەتێكی گەورەی بەرپاكردووە بۆ دژایەتی دیاردەیەك كە ناوی ناوە "تیرۆری ئیسلامی" لەم میانەیەشدا رێگەی داوە بە نمایشكردنەوەی كاریكاتێرەكان كە موسوڵمانەكان بە سوكایەتی و بێڕێزی دژ بە پێغەمبەری لەقەڵەم دەدەن.  

 

ئەو هەنگاوەى فەرەنسا کاردانەوەى زۆرى لێکەوتووەتەوە لەسەر ئاستى جیهان و کاردانەوەکان گەیشتوەتە هەرێمى کوردستان هەڵمەتی بایکۆتکردنی کالای فەڕەنسی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە هەرێم سەریهەڵداوە.