گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەردۆگان بۆ ئەمەریكا: چیتان لەدەست دێت بیكەن

2020.10.25 - 20:28
ئەردۆگان بۆ ئەمەریكا: چیتان لەدەست دێت بیكەن

ناس كورد-

رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆمارى تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەى دەستبەردارى سیستەمى موشەکى "ئێس -400"ى روسى نابێت، سەرەڕاى هەڕەشەکانى ئەمریکا لەو بارەیەوە.

 

ئەردۆگان لە وتەیەکدا لە کۆنگرەى حزبەکەى پەیامێکى ئاڕاستەى بەرپرسانى ئەمریکا کرد و وتى  (25ی تشرینی یەکەمی 2020) "هەنگاوماننا لە چوارچێوەى پڕۆژەى فڕۆکەى F-35، بەڵام ئێوە هەڕەشەمان لێدەکەن، داوامان لێدەکەن موشەکى ئێس -400 بگەڕێنینەوە بۆ روسیا، بەڵام ئێمە وڵاتێکى خێڵەکى نین".

 

وتیشى "ئێوە نازانن لەگەڵ کێ هەڵسوکەوت دەکەن، سزاکانتان دوامەخەن هەر کاتێک دەتانەوێت، چیتان لەدەست دێت بیكەن".

 

بەهۆى تاقیکردنەوەى سیستەمى موشەکى "ئێس -400"ى روسى لەلایەن تورکیاوە، گرژى و ئاڵۆزى کەوتووەتە پەیوەندییەکانى ئەنقەرە و واشنتنەوە و بەرپرسانى ئەمریکا هەڕەشەى سەپاندنى سزا دەکەن بەسەر ئەو وڵاتەدا.