گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

بەرشەلۆنە و ئەستێرەیەکی مانچستەریونایتد گەیشتوونەتە ڕێکەوتن

2019.05.07 - 15:15
App store icon Play store icon Play store icon
بەرشەلۆنە و ئەستێرەیەکی مانچستەریونایتد گەیشتوونەتە ڕێکەوتن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەکانی نزیک لە یانه‌ی بەرشەلۆنە، ئەو یانەیە له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ ئه‌ستێره‌كانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی رێككه‌وتووه‌ و کۆتایی ئەم وەرزە یاریزانەکە دەگوێزێتەوە ڕیزەکانی. . ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاوی کردووەتەوە. به‌رپرسانی یانە کەتەلۆنییەکە و خوان ماتای یاریزانی ئیسپانی یانه‌ی شه‌یتانه‌ سووره‌كان، رێككه‌وتوون كه‌ له‌ مێركاتۆی هاوینه‌دا ئه‌و یاریزانه‌ بگوازنەوە کامپنۆ. . بەپێ هەواڵەکەی سپۆرت، گرێبه‌ستی ماتا له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا كۆتایی دێت و به‌ خۆڕایی ده‌چێته‌ ریزه‌كانی بارسێلۆنا. . هەرچەندە یانه‌ ئینگلیزییه‌كه‌ داوای له‌ ماتا كردووه‌ ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ ساڵێك درێژ بكاته‌وه‌، به‌ڵام یاریزانە ئیسپانییەکە ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌و ده‌یه‌وێ بچێته‌ بەرشەلۆنە بۆ ئه‌وه‌ی له‌ چامپیۆنزلیگدا بكات. . سپۆرت ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ته‌واوبوونی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای ئه‌مساڵ، بلوگرانا گرێبه‌ستی ماتا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی راده‌گه‌ینێت. .