(مۆزه‌خانه‌ی نیشتیمانی فهڕەنسا، 18 هه‌زار كه‌لله‌سه‌ری ئازادیخوازانی ئه‌فریقا و ئه‌مریكای باشوریان سه‌ربڕیوه و وه‌ك یادگاری شه‌ڕ هه‌ڵیان گرتوون).
ئه‌وروپییه‌كان وته‌یه‌كیان هه‌یه ئه‌ڵێنWe & They (ئێمه) و (ئه‌وان)، ئه‌وان هه‌موو مرۆڤه‌كانی سه‌رزه‌وی ده‌گرێته‌وه كه ئه‌وروپییه‌كان به پله‌یه‌ك نزمتر و ڕۆح و سه‌ر و ماڵیان به‌ڕه‌وا ده‌بینین بۆخۆیان، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئیمپریالیزمی ئه‌وروپی دامه‌زراوه.
له دوای (شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی)، ئیمپریالیزمی فه‌ڕه‌نسی به‌رده‌وام بوو له داگیركارییه‌كان. مۆزه‌خانه‌ی نیشتیمانی فه‌ڕه‌نسا 18 هه‌زار كه‌لله‌سه‌ری ئازادیخوازانی ئه‌فریقا و ئه‌مریكای باشوریان وه‌ك یادگاری شه‌ڕ گلداوه‌ته‌وه كه به‌رهه‌می داگیركارییه‌كانی سه‌رده‌می زێڕینی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی یه. ئه‌م كهللهسهرانه هی چه‌ندین سه‌ركرده‌ی ئازادیخواز و پیاوانی ئاینی و خه‌ڵكی ئاسایی ئه‌و ناوچانه‌ن، كه به دیلی یان كوژراوی سه‌ربڕدراون و وه‌ك یادگاری جه‌نگ بردراونه‌ته‌وه و زیاتر له‌سه‌ده‌یه‌كه گلدراونه‌ته‌وه و نایانده‌نه‌وه به نه‌وه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی له وڵاتی خۆیان بیانێژن.
له ساڵی 2015 نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له پاریس به كۆمه‌ڵێك مامۆستای زانكۆ و فێرخوازی كوردی ماسته‌ر و دكتۆرای زانكۆكانی فه‌ڕه‌نسای وتبوو نابێت بچن بۆ نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وته‌كانی پاریس، ئه‌مه بۆ سومعه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم زیانی ده‌بێت، ده‌بێت ئێستا نوێنه‌رایه‌تی حکومەتی هه‌رێم چی به‌و براده‌رانه بڵێ؟!
جارێكیان ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانی ئێران له یه‌كێك له‌و وڵاته ئه‌وروپیانه چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری ده‌كات، له چاوپێكه‌وتنه‌كه پێی ئه‌ڵێن تۆ له چ گروپێكی ئاینی ئێرانی؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ كۆمه‌ڵه‌م، ئه‌ڵێن كاكه ئه‌زانین كۆمه‌ڵه حیزبه، به‌ڵام تۆ موسوڵمانیت ناوت (حه‌سه‌نه)، و نازناوی حیزبیت (مه‌لا حه‌سه‌ن)ه، ئیتر كابرای كۆمه‌ڵه زۆری پێ‌ناخۆش ئه‌بێت كه به موسوڵمانی ئه‌زانن. زۆر ئێرانی و ئه‌فغانی له دانیمارك ئه‌بوونه مه‌سیحی بۆ ئه‌وه‌ی به خێرایی مافی په‌نابه‌ری وه‌ربگرن، تا وای لێهات ئێستا حكومه‌ت ده‌یانێرێت بۆ لادێ و شارۆچكه‌كان و ئه‌بوو بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له نوێژی كه‌نیسه‌كاندا ئاماده‌بن، ئه‌گه‌ر به ئیمانه‌وه بۆ ماوه‌ی ئه‌و ساڵه نوێژیان بكه‌ن له كه‌نیسه ئینجا مافی په‌نابه‌رێتییان ئه‌دانێ.
له ساڵی 2016 كاری وه‌رگێڕانم بۆ هه‌ندێك په‌نابه‌ری كامپه‌كانی ناو هۆڵه‌ندا ئه‌كرد، هاوڕێیه‌كی وه‌رگێڕی خانه‌قینی وتی كوڕێكی گه‌نجی ئه‌م باشووری كوردستانه به دادوه‌ره‌كانی وت من بۆیه هاتووم بۆ ئێره، چونكه شوم به كوڕێك كردووه و مێرده‌كه‌میان كوشت، چونكه نابێت كوڕ شو به كوڕ بكات، ئه‌وانیش پێیان وتبوو كهیسهكهیت زۆر به‌هێزه، به‌ڵام بڕۆ ئه‌م فهحسهمان بۆ بكه، ناردبوویان بۆ لای دكتۆر، فه‌حسه‌كه‌ی ده‌رچووبوو كه هێشتا كوڕه و هیچ كه‌سێك به‌لایدا نه‌چووه، و ڕهفزێكی جوانی وه‌رگرت و دیپۆرتكرایه‌وه، چونكه ئه‌م چیرۆكه‌ی بۆخۆی دروستكردبووه، ئیتر دوای ئه‌وه بیستم هه‌ندێك له كوڕه سورییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه‌یان وه‌ربگیرێ كوڕێنی خۆیان له‌ده‌ستدابوو و له فهحسهكه ده‌رچوون و وه‌رگیران، به‌ڵام له كامپه‌كه بوو به‌شه‌ڕ و سورییه‌كانی تر ئه‌یانوت نابێت ئه‌م حیزانه له‌گه‌ڵ ئێمه‌بن!
ئه‌گه‌ر وه‌زعه‌كه له ئه‌وروپا بشێوێ، ئه‌وه ئه‌و براده‌ره‌ی كۆمه‌ڵه و سه‌دانی وه‌ك ئه‌ویش ئه‌گه‌ر هیچ باوه‌ڕێكیان به ئیسلام و ئاینه‌كانی تری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌بێت، هه‌ر به موسوڵمان حیسابن و كه‌م تا زۆر زیانمه‌ندی هێرشی ڕاستڕه‌وی ڕاسیستی نوێی ئه‌وروپی ده‌بنه‌وه. ئیتر ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه كه چاوه‌ڕێ بین و بزانین وه‌ك سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست فه‌ڕه‌نسا هه‌موو موسوڵمان و جوله‌كه‌كان ده‌رده‌كات یان له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه سیاسییه‌كان ئه‌م ئاژهوهیهی ئێستا كۆتایی دێت، به‌ڵام وادیاره ڕاستڕه‌وی ڕاسیست بۆ چه‌ند ساڵێكی تریش پشتگیری زۆر ده‌بن، چونكه له‌كاتی قه‌یرانی دارایی و بێكاریدا ئه‌حزابی ئه‌وروپی هه‌رده‌م هه‌وڵیانداوه به‌شێك له كۆمه‌ڵگه بكه‌نه قوربانی، سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر جوله‌كه‌كان و ئێستا موسوڵمانه‌كان.
كێشه‌كان كێشه‌ی ئه‌وروپان، ئێوه ببیین بۆچی گه‌نجێكی ئه‌م وڵاتانه‌ی خۆمان كه لێره ده‌ژین كاری واناكه‌ن؟ بۆچی هه‌زاران گه‌نج كه له ئه‌وروپا له‌دایكبوون و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان هه‌ر نه‌بینیبوو كه‌چی بوونه پاڵه‌وانه و سه‌ربڕی ناو داعش. ئه‌وروپا ئاوسه به له‌دایكبوونی شتێكی نوێ، بێگومان ئه‌و شته نوێیه به‌ڕاست و چه‌پیدا به ئیسلامی و مه‌سیحیدا شتێكی باش نابێت، ئاژاوه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌یه.
له نیشتیمانی خۆمان چی بكه‌ین؟ ئه‌گه‌ر ئیمانداری بایكۆتی سه‌یاره‌ی ڕینۆ و په‌نیری كیری و به‌قهره زاحیكه و عه‌تری فه‌ڕه‌نسی ده‌كه‌ی؟ پێت ده‌ڵێم تا بۆت ده‌كرێ كاڵای نیشتیمانی بكڕه، نه‌ك شتی فه‌ڕه‌نسی به‌ڵكو تا بۆت ده‌كرێ شتی هیچ وڵاتێكی تر مه‌كڕه، به‌تایبه‌ت خواردن و جلوبه‌رگ، به‌ڵام بۆ سه‌یاره و ته‌كنه‌لۆجیا جارێ زۆرمان ماوه بایكۆتی خه‌ڵك بكه‌ین، ئه‌بێت دۆعا بكه‌ین بایكۆتمان نه‌كه‌ن.
به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌بیرنه‌چێت سایكس-بیكۆ فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا پێكه‌وه ئه‌نجامیاندا و كوردستانیان دابه‌شكرد، ئه‌گه‌ر فه‌ڕه‌نسا دۆستی كوردبوایه ئه‌وه كوردستانی توشی سه‌ده‌یه‌ك نه‌هامه‌تی و كوشتوبڕ نه‌ده‌كرد.
-فه‌ڕه‌نسا و ڕژێمی سه‌دام: تا ئێستاش مین و ته‌قه‌مه‌نی فه‌ڕه‌نسی كه داویه‌تی به ڕژێمی سه‌دام له چیاكانی كوردستان شوان و جوتیاران ده‌كوژێت.
-ئه‌مه به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵ 24ی فه‌ڕه‌نسایه ده‌رباره‌ی ئه‌و 18هه‌زار كه‌لله‌سه‌ری ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه فه‌ڕه‌نسییه‌كان سه‌ریان بڕیون و بردویانن بۆ فه‌ڕه‌نسا.
ئه‌م نووسینه بۆ ئه‌وه‌یه كه دوور له عاتیفه و سه‌رسام بوون، دوور له ڕق و هه‌ست و سۆز، دیوه‌كه‌ی تری ئه‌وروپا ببینیت، ئه‌وروپا بۆ ئه‌وروپییه‌كان خۆشه، له‌هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپا به‌رنامه‌ی تێكه‌ڵكردن كه ئه‌وان پێی ئه‌ڵێن ئهنتیگرهیشن هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو شتێكیشت وه‌ك ئه‌وان لێ بكه‌یت، تۆ خۆت بێگانهیهت، ره‌نگی پێست و چاو و قژت، ناوت و بنه‌چه‌ت جیاوازه، ئه‌وان به تۆ ناڵێن له (ئێمه)یت، پێت ده‌ڵێن له(ئه‌وان)یت.