گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستى عێراق: ئەم چوار گروپە ڤاكسينى دژە كۆرۆنایان دەدرێتێ 

2020.10.25 - 16:28
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى عێراق: ئەم چوار گروپە ڤاكسينى دژە كۆرۆنایان دەدرێتێ 

ناس کورد- 

وەزارەتى تەندروستى عێراق چوار گروپى ديارى كرد كە ڤاكسينى دژە ڤايرۆسى كۆرۆنايان دەدرێتێ، ئەويش كاتێك لەلايەن تەندروستى جيهانيەوە بڕيارى لەسەر درا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڕۆژنامەى "سەباح"ى فەرمى بڵاوى کردەوە (25ى تشرينى يەكەمى 2020)، عێراق لە كۆبونەوەى هاوبەش لەگەڵ ئيتاڵيا و تونس بەشدارى كردوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ڕێگەچارەى بەرپەرچدانەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا.

 

ڕونيشيكردوەتەوە، هەروەها وەزارەتى تەندروستى چوار گروپى ديارى كردوە كە ڤاكسينى كۆرۆنايان پێدەدرێت، دواى ئەوەى كە لەلايەن ڕێكخراوى تەندروستى جيهانيەوە ڕەزامەندى لەسەر دەدرێت.

 

لاى خۆيەوە حەسەن تەميمى وەزيرى تەندروستى بە ڕۆژنامەكەى وتوە، ئەوانەى ڤاكسين وەردەگرن ئەوانەن كە لە سەروو تەمەنى 50 ساڵەوەن، هەروەها ئەندامانى هێزە ئەمنيەكان و وەزارەتى تەندروستى و ئەو كەسانەى نەخۆشى درێژ خايەنيان هەيە.

 

ژمارەى توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە جيهاندا بەردەوامە لە بەرزبونەوە و تا ئێستاش زياتر لە 43 مليۆن توشبوو تۆماركراون نزيكەى يەك مليۆن و 200 هەزاريش گيانيان لەدەستداوە و نزيكەى 32 مليۆنيش چاكبوونەتەوە.