گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاپۆرتێك: عێراق فریای تمەنی ئێرانی کەوتووە

2020.10.25 - 15:14
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێك: عێراق فریای تمەنی ئێرانی کەوتووە

ناس کورد-

ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی چاپی لەندەن بڵاویكردەوە، عێراق رێگرە لە داڕمانی قورسی بەهای تمەنی ئێرانی كە گیرۆدەی لێكەوتەكانی گەمارۆكانی ئەمەریكایە كە بەمدواییانە لە هەموو كات زیاتر توندتر بووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاپۆرتەكە كە "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆ كردووە (25 تشرینی یەكەمی 2020) باس لەوە دەكات، عێراق بەشێوەیەکى ڕاستەوخۆ و لەڕێگەى نوێکردنەوەى گرێبەستەکانى کڕینى وزە لەگەڵ ئێران کە ئەمەریکاش دەرفەتى پێدا بۆ درێژکردنەوەى وادەکەى و عێراقى دەرکرد لە لیستى سزا سەپێنراوەکان بەسەر ئێراندا، ئەوەش واى کردووە بەشدارییەکى کارایى هەبێت لە ڕاگرتنى ئەو داڕووخانە کە بەهاى تمەنى ئێرانى دووچارى بووە .

 

ڕۆژنامەکە دەشڵێت، بەشدارییەکى ترى عێراق لەو دۆخەدا ئەوە بووە پارە بلۆککراوەکانى ئێرانى ئازاد کردووە کە بەپێى لیژنەى بازرگانى و پیشەسازى پەرلەمانى ئێران بڕى پێنج ملیار دۆلارى پارەى بلۆککراوى وڵاتەکەیان لەعێراقدا هەبووە و ئەو پارەیە ئازاد کراوە و ئێران توانیویەتى دەستى بگاتە ئەو داهاتەى.



بەپێى شارەوایانى ئابووریش ، رێگایەکى ترى بەشدارى عێراق لەو کارەدا بەشێوەى ناڕاستەو خۆ بووە، ئەوەش لەڕێگەى گروپەکانیەوە لەعێراق هەوڵدراوە جموجۆڵى بازرگانى بەرەو کڕینى شتومەکى ئێرانى و کارئاسانییکرد بۆ هاوردەکردنى شتومەک و کەرەستەى ئێرانى بۆ عێراق بەردەوامبێت ، بۆ ئەو مەبەستەش چەند بڕیارێکى ئابوورى دەرکراون کە یارمەتى بەردەوامى ئاڵوگۆڕى بازرگانى لەگەڵ ئێراندا داوە.