ناس کورد-
ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتەر ڕایگەیاند، "گەیشتوون بە چەند زانیارییەک لەبارەى بکوژانی هاشمی و هیچ نادرکێنین بۆئەوەى تاوانباران ڕا نەکەن."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هیشام هاشمی شارەزای ئەمنی و پسپوڕی بواری گروپە تیرۆریستیەكان، لە 6ی تەمموزی مانگی ڕابردوو لەتەمەنی 47 ساڵیدا و لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا تیرۆر كرا.
دوای دەیان ڕۆژ لە تیرۆرکردنی، بە بەردەوامی نوسەران و چالاکان داوا لە بەرپرسانی عێراقی دەكەن ئەنجامدەرانی تاوانەكە ئاشكرا بكەن و بەسزای یاسایی خۆیانیان بگەیەنن.
هەندێك لەچالاكان پەنجەی تۆمەت بۆ گروپە میلیشیایەكان درێژ دەكەن كە بەتیرۆركردنی هاشمییەوە تێوەگلاون و چەند بەڵگەیەكیشیان خستووەتەڕوو كە ئەو گروپانە پێش تیرۆركردنی هەڕەشەیان لێكردووە.