گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دارایی پەرلەمانی لەبارەى موچەى فەرمانبەرانەوە: بەمشێوەیە یاسای قەرزەکان تێناپەڕێنین

2020.10.25 - 14:28
App store icon Play store icon Play store icon
دارایی پەرلەمانی لەبارەى موچەى فەرمانبەرانەوە: بەمشێوەیە یاسای قەرزەکان تێناپەڕێنین

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایى پەرلەمان داوا لە حکومەت دەکات جێگرەوەیەکى بەپەلە بدۆزێتەوە بۆ دابینکردنى موچەى فەرمانبەران و خانەنشیانى دەوڵەت و دەڵێت، "پێم سەیرە ساڵانى ڕابردوو قەیرانەکە سەختر بوو کەچى موچە دوا نەدەکەوت."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد مەزهەر جبورى، ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی ناس کورد کەوتووە (25ى تشرینى یەکەمى 2020) دەڵێت، "چەند داهاتێکى تر هەن کە دەخرێنە سەر بودجەى گشتى دەوڵەت وەک ئەوەى لە وەزارەت و فەرمانگەکانەوە بەدەست دەهێنرێن، دەکرێت ئەو داهاتانە ڕێبکخرێنەوە و بۆ موچەى خودى ئەو وەزارەتانە خەرج بکرێنەوە".

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، پشتبەستنى حکومەتى عێراق بە یاسایى قەرزەکان بەبێ ئەوەى بجوڵێت لەچەند شوێنێکى ترەوە بۆ دابینکردنى موچەى فەرمانبەران مایەى سەرسوڕمانە و پرسیارى زۆر بەدواى خۆێدا دەهێنێت، بە تایبەت عێراق لە ساڵانى ڕابردوودا بە بارودۆخى سەختتردا تێپەڕى و نرخى نەوتیش زیاتر دابەزى بێ ئەوەى کاریگەرییەکى گەورەى لەسەر دابنێت موچەى لەکاتى خۆێدا دەدا.


جبورى ئەوەشى ڕوونکردەوە کە "پەرلەمان خوێندنەوەى یەکەمى بۆ یاساى نوێى قەرزەکان کرد و خوێندنەوەى دووەمیشى بۆ دەکات و دەنگ نادات بۆ قەرزکردنى 41 تریلیۆن دینار بەڵکو ئەو ڕێژەیە لە قەرزکردن کەم دەکاتەوە و دەیکاتە بڕێکى دیاریکراو کە لەپڕۆژە یاساکەدا هاتووە".