ناس کورد-
سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش، داوای هاوکاری و قەرەبووکردنەوەی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بۆ ئەو ناوچانەی کرد کە زەرەرمەندی دەستی داعش بوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
تاوانبارانی داعش و پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان دەسەڵاتی دادوەریی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تاوتووێ کرا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەختی لەوە کردووەتەوە، هاوکات لەگەڵ دادگاییکردنی تاوانبارانی داعش، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەماهەنگ و هاوکاريش بێت بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی دەستی تیرۆریستانی داعش و ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی لەلایەن تیرۆریستانەوە وێران کراون، هەروەها زەمینەخۆشکردن لە پێناو گەڕانەوە ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.
هاوکات، سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتیی لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد) تیشکی خستووەتەسەر دوایین ڕێکارە یاسایی و تەکنیكییەکانی دادگاییکردنی تاوانبارانی داعش لە سەر ئەو تاوانانەی بەرامبەر مرۆڤایەتی ئەنجامیان داوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئامانج لەو دادگاییکردنە، پەند وەرگرتنە لەو تاوانانە و ڕێگەگرتنە لە دووبارەبوونەوەیان .