ناس کورد-
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری بڕیاری دا لە سزا و سووده‌كانی باجده‌ران خۆش ببێت بە مەرجێک تاوەکو سەرەتای ئەمساڵ باجەکانی سەریان پاکتاو بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی ناس کورد کەوتووە (25ی تشرینی یەکەمی 2020) دەڵێت، "لە ژێر ڕۆشنایی نوسراومان ژمارە (274 لە 23/6/2020)، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە نووسراوی ژمارە (6206 لە 18/10/2020) ڕەزامەندی دا لەسەر:
یەکەم: لێخۆشبوو‌ن لە هەموو ئەو سزا و سودانەی لەسەر باجدەران و قەرزەکانی خانووبەرەی میرین، بەمەرجێک تا 31/12/2020 هەموو ئەو باجانەی لەسەریانە پاکتاوی بکەن.
دووەم: تایبه‌ت به‌و كۆمپانیا و شوێنه بازرگانیانه‌ی كه قه‌رزی ئاسانكاریان لایه، ده‌كرێت وه به‌رخستن (مقاصه) یان بۆ بكرێت به رامبه‌ر ئه‌و قه‌رزانه‌ی لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، به مه‌رجێك چه‌كه‌كانیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی پڕۆژه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێدرابێت.