گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوە لە یەکێتییەوە بۆ پارتی

یەکێتی لە بادینان داوا دەکات بە ’’هەموومانەوە پارتی ڕێک بکەینەوە’’

2020.10.25 - 11:48
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی لە بادینان داوا دەکات بە ’’هەموومانەوە پارتی ڕێک بکەینەوە’’

ناس کورد-
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە سنوری بادینان جەخت دەکاتەوە لە ئازادکردنی چالاکوانە دەستگیرکراوەکان و بەرپرسی مەڵبەندی چواری حزبەکەش دەڵێت، پارتی لە سنوری بادینان حساب بۆ کەس ناکات و دەبێت بە هەموو لایەنەکان هەوڵبدەن پارتی "ڕێکبکەنەوە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەماوەی کەمتر لە سێ مانگی ڕابردوودا لە سنوری بادینان زیاتر لە 200 چالاکوان و ڕۆژنامەنوس و خۆپیشاندەر دەستگیرکراون و تێستاش بە دەیان کەسیان لە زیندانن یاخود بێسەروشوێنن.



ئاراس محەمەد، بەرپرسی مەڵبەندی چواری یەکێتی لە بادینان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "وەک یەکێتی پێشتریش چەندین جار بەیاننامەمان دەرکردووە و لە کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی پارتییش بە فەرمی داوامان کردووە ئەو بارودۆخەی لە بادینان دروستکراوە کۆتایی پێبهێنرێت و ئێستاش هەمان هەڵوێستمان هەیە."



وتیشی: "پارتی لە سنوری بادینان هەرچی بوێت دەیکات و حساب بۆ هیچ شتێک ناکات، ئێمە دەبێت بە هەموو لایەنەکان هەوڵبدەین پارتی ڕێکبکەینەوە بۆ ئەوەی دەست لەو سیاسەتە هەڵبگرێت."



دەربارەی ئەوەی هیچ پلانێک هەیە یەکێتیش لە بەرامبەر ئەوەدا لە سنوری دەسەڵاتی خۆی کادرانی پارتی دەستگیر بکات، ئەو بەرپرسەی یەکێتی لە بادینان باسی لەوەکرد: "بێگومان نەخێر، یەکێتی حزبی مام جەلالە و ئێمە لەوەوە فێربووین کە ڕەخنە قبوڵ بکەین و هیچ ئامادەنین خەڵکێک ئازار بدەین با پارتیش بێت."



جەختیشیکردەوە: "ئێمە داوامان لە پارتی و بەرپرسانی سنورەکەش کردووە ئەگەر کەسێک یان ڕۆژنامەنوسێک تەشهیریش دەکات، ئەگەر دەستگیردەکرێت با بەشێوەیەکی مەدەنیانە دەستگیربکرێت، نەوەک لە نیوەشەودا بدەن بەسەر ماڵیدا، خۆ تیرۆرست دەستگیر ناکەن."