گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکگرتووش هەڵوێستی خۆی لەبارەى ’’هه‌وڵى نه‌زۆك و ناحه‌زانه‌ى’’ فەڕەنسا دەربڕی

2020.10.25 - 11:29
App store icon Play store icon Play store icon
یەکگرتووش هەڵوێستی خۆی لەبارەى ’’هه‌وڵى نه‌زۆك و ناحه‌زانه‌ى’’ فەڕەنسا دەربڕی

ناس کورد-

یەکگرتووی ئیسلامی ئیدانەى "سوکایەتی و بێڕێزیکردن بە پیرۆزییەکانی ئاین و پێغەمبەری (د.خ)  ئیسلام کرد و به "‌پوچه‌ڵ و نیشانه‌ى شكست" ناساند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوودا (25ی تشرینی یەکەمی 2020) هاتووە، ئەمڕۆ ئه‌نجومه‌نى شوراى گشتى یەکگرتوو بە سەرپەشتی سەڵاحەدین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین، ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتوو کۆبووەتەوە و چەند تەوەرێک تاوتوێ کراون.

 

زیاتر بخوێنەوە: لە کوردستان هەڵمەتی بایکۆت کاڵای فەڕەنسیشی گرتەوە.. لیستی کۆمپانیاکان بڵاوکرانەوە

ئاماژەى بەوەشکردووە، "وێڕاى پیرۆزكردنی هاتنه‌وه‌ى مانگى مه‌ولود و له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌رمان محه‌ممه‌د سه‌لامی خودای له‌سه‌ر بێت، ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵوێسته‌ى كرد له‌سه‌ر هه‌وڵى نه‌زۆك و ناحه‌زانه‌ى هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت و لایه‌ن بۆناشیرنكردن و لێدانى پیرۆزیه‌كانى ئاینى ئیسلام، ئه‌م هه‌وڵه‌ى به‌پوچه‌ڵ و نیشانه‌ى شكست ناساند و به‌توندى ئیدانه‌ى كرد."

 

دەشڵێت، "ئه‌میندارى گشتى تیشكى خسته‌ سه‌ربارودۆخى هه‌رێم و ناوچه‌كه‌ و جه‌ختى كرده‌وه‌ له‌وه‌ى كه‌ ئه‌ركى حكومه‌ته‌ چاكسازى ڕیشه‌یى بكات و موچه‌ و بژێوى فه‌رمانبه‌ران دابین بكات."

 

لەدوای گرژییەکانی جیهانی ئیسلامی و کۆماری فەڕەنسا و ڕێگەدان بە هەڵواسینی وێنەی کاریکاتێری لەدژی ئیسلام و پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، هەڵمەتی بایکۆتکردنی کالای فەڕەنسی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە هەرێمی کوردستان سەریهەڵدا.

 

ماوەیەكە پەیوەندی جیهانی ئیسلامی و كۆماری فەڕەنسا گرژی زۆری بەخۆیەوە بینوە، هاوکات سەربڕینی مامۆستایەكی فەڕەنسی كە سوکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) كردبوو قەیرانەكە قووڵتر کردووەتەوە.