گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فرۆشی فەرش و كومبار 70% كەمی كردووە

2020.10.25 - 10:44
App store icon Play store icon Play store icon
فرۆشی فەرش و كومبار 70% كەمی كردووە

ناس كورد-

جێگری سەرۆكی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی دۆخی داراییەوە ئەمساڵ بەراورد بەساڵانی رابردوو 70% فرۆشی فەرش و كومبار كەمبووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شێخ عەتا محەمەد، جێگری سەرۆكی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان (25ی تشرینی یەكەمی 2020) بە ناس كوردی راگەیاند، ئەمساڵ وەك زۆربەی بوارەكانی دیكە لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز فرۆشی فەرش و كومباریش بەراورد بەساڵانی رابردوو كەمبووەتەوە، چونكە كە خەڵك دارایی باش نەبێت، چۆن بتوانن كەلوپەلیان بگۆڕن، بۆ نمونە ساڵانی پێشوو خەڵك پێداویستی دەگۆڕی، بەڵام ئەمساڵ دەینێرن بۆ غەسل بۆ شۆردن، بۆیە ئەمساڵ 70% فرۆش كەمی كردووە.

 

ناوبراو ڕوونیكردەوە، ڕاستە خەڵكانێكی زۆر لە دوكان و سەنتەرەكانی فرۆشی كومبار و فەرش دەبینرێن، بەڵام ئەو كەسانە هەموویان كڕیار نین، ئەگەر كڕیاریش بن چەند كەسێك دێن رەنگە تەنها فەرشێك یان كومبارێك بكڕن، بەڵام بەهۆی زۆرییانەوە قەرەباڵغی دروست دەكەن.

 

شێخ عەتا بەئاماژەدان بەوەی فەرشەكانی ئێستا زۆربەیان ئێرانین جەختیكردەوە كە ئەمساڵ نرخەكانیش گران نین، بۆ نمونە ساڵی رابردوو پار جۆرە كومبارێك هەبوو مەترێك بە دوو دۆلار و پێنج سەنت بوو، بەڵام ئەمساڵ بە دوو دۆلار و 20 سەنتە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گومرگیش زیادیكردووە و كەمێك گرفت لەسنورەكانیش هەیە.