گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەترسی دابەشکردنی 30 هەزار تۆن ڕۆنی زەیتی خراپبوو بەسەر هاوڵاتیاندا

2020.10.25 - 10:01
App store icon Play store icon Play store icon
مەترسی دابەشکردنی 30 هەزار تۆن ڕۆنی زەیتی خراپبوو بەسەر هاوڵاتیاندا

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق هوشداری دا لە دووبارە فرۆشتنەوەی زیاترلە 30 هەزارتۆن لە ڕۆنی زەیتی ماوەبەسەرچوو و دابەشکردنی بەسەر هاووڵاتیان، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕە زەیتە لە ساڵی 2009 و بەهۆی مامەڵەیەکی تەمومژاوی لە یەکێک لە عەمبارەکانی وەزارەتی بازرگانی لە پارێزگای بەسرە عەمبارکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولئەمیر مەیاحی، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق( 25ی تشرینی یەکەمی 2020) کە ناس کورد بە داواداچوونی بۆ کردووە ئەوەی ئاشکراکردووە، "ترسی دووبارە بەکارهێنان و دابەشکردنەوەى ئەو بڕە زەیتە هەیە".

 

 وتیشی: "ئەوبڕە زەیتە لەلایەن حکومەتەوە لەکاتی خۆی بە زیاتر لە 66 ملیار دینار کڕدراوە، بەڵام بەهۆی ململانێی حیزبی، ڕەکابەرایەتی وەزیرەکانی بازرگانی و گۆمانی بوونی گەندەڵی لەو سەودایەدا وایکردووە ئەو بڕە زیتە لە عەمبارەکانی وەزارەتی بازرگانی بمێنێتەو وماوەی بەسەربچێت".

 

ئەندامەکەی لیژنەی دەست پاکی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستە ڕوو، "لە ئێستادا ئەو بڕە زەیتە لە لایەن وەزارەتی پیشەسازییەوە بەبڕی چوار ملیار دینار کڕدراوە ئەوەش بە مەبەستی بە کارهێنانی لەبوارێکی دیکەدا، بەڵام ئێمە ترسی ئەوەمان هەیە ئەو بڕە زەیتە ماوە بەسەرچووە دەستکاری بکرێت وماوەی بەسەرچوونەکە ساختە بکەن وجارێکی دیکە دابەشی بەکەنەوە بە سەر هاووڵاتیاندا بە تایبەتی لە چوارچێوەی بابەتەکانی فۆرمی خۆراکدا".