گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژنان یان پیاوان؟ کامیان زووتر لە کۆرۆنا چاک دەبنەوە

2020.10.25 - 09:58
ژنان یان پیاوان؟ کامیان زووتر لە کۆرۆنا چاک دەبنەوە

ناس کورد-

توێژینەوەیەکی زانستی ئاشکرایکرد، جەستەی پیاوان بەراورد بە ژنان زیاتر توانای  بەرهەمهێنانی دژەتەنەکانی دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنای هەیە، ئاماژە بەوەشکراوە، دوای سێ هەفتە لەتوشبوون بەنەخۆشییەکە ڕێژەی دژەتەنەکان لەجستەی مرۆڤدا زۆر زیاتر دەبێت و تەمەن کاریگەری ناکاتەسەر ڕێژەکەی.

 

ڕۆژنامەی "ئەورپیان جۆرناڵ ئۆ ئیمنۆڵۆجی"ی تایبەت بە زانستی بەرگریی لەش لە ڕاپۆرتێکدا ( 25ی تشرینی یەکەمی 2020) کە ناس کورد بە دواداچوونی بۆ کردووە ئاماژەی بەوەکردووە: "جەستەی پیاوان بەراورد بە ژنان زیاتر توانای بەرهەمهێنانی دژەتەنی دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە، ئەوەش زۆر گرنگە بۆ چاکبوونەوە لە پەتاکە" 

 

ئەوەش خراوەتەڕوو: "لەگەڵ ئەوەشدا دوای تێپەڕبوونی چەند مانگێک هەردووکیان، واتە پیاوان و ژنان لە ڕێژەی  دژەتەنەکان لە جەستەیاندا یەکسان دەبنەوە".

 

ئەوەش هاتووە: "تێبینی ئەو کراوە دوای تێپەڕبوونی حەوت مانگ لە توشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا لە 90%ی ئەو کەسانەی کە توشی پەتاکە بوون و دواتر چاکبوونەتەوە ڕێژەیەکی باش لە دژەتەنەکانی ڤایرۆسەکە لەجەستەیاندا بوونی هەیە".

 

مارک فیڵدۆن، شارەزای پزیشکی دژەتەنەکان لەوبارەیەوە دەڵێت: "سیستمی بەرگریی لەشی مرۆڤ دەتوانێت بەئاسانی تەنە زیانبەخشەکان دەست نیشان بکات، بۆیە ڕاستەوخۆ دەست دەکات بە بەرهەمهێنانی تەنە سود بەخشەکان کە ئەوەش وادەکات سیستمەکە بە زووترین کات وەڵامدانەوەی هەبێت بۆ بەربەرەکانی ڤایرۆسەکان".

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە توێژەران توێژینەوەیان لەسەر زیاتر لە 500 کەس کردووە کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لە ماوەی شەش مانگدا بۆیان دەرکەوتووە کە دژەتەکان دوای سێ هەفتە لەتوشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێژەکەی لە جەستەی توشبووەکە زیاتر دەبێت، ئەو حاڵەتەش پەیوەندی بە تەمەنەوە نییە"