گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پلانێکی ’’شەیتانی بۆ شاردنەوەى کریستاڵ’’.. پۆلیسی دیوانیە گەنجێکی دەستگیرکرد

2020.10.25 - 09:50
پلانێکی ’’شەیتانی بۆ شاردنەوەى کریستاڵ’’.. پۆلیسی دیوانیە گەنجێکی دەستگیرکرد

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دیوانیە لە یەکێک لە بازگەکاندا تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد کە بڕێک مادەى هۆشبەری لە جۆری کریستاڵ لە ئامێرێکی کارەباییدا شاردبووەوە.


وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی ناس کورد کەوتووە دەڵێت، "لە بازگەی عیفک هێزە ئەمنییەکان توانییان یەکێک لە تۆمەتباران دەستگیربکەن کە دەیویست لە بەسرەوە بەرەو دیوانیە بڕوات دوای ئەوەی بڕێک مادەى هۆشبەری لە جۆری کریستاڵ لە دابەشکەری کارەبادا (تقسیم) شاردبووەوە بۆئەوەى فێڵ لە پیاوانی بازگەکە بکات."


دەشڵێت، "تۆمەتبارەکە ڕادەستی لایەنە پەیەندیدارەکان کراوە بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر."

me_ga.php?id=7519me_ga.php?id=7520