گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوسەرێکی دیاری کورد بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

2020.10.25 - 09:17
نوسەرێکی دیاری کورد بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

ناس کورد-

سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتیی نوسەرانی کورد ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ، کاکەم مەم بۆتانی، نوسەری دیاری کورد بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

 

عەبدولڕەحمان فەرهاری، سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتیی نوسەرانی کورد (یەکشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2020) لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک ڕایگەیاند: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەرۆکی مەڵبەندی گشتیی یەکێتیی نووسەرانی کورد، کاکەمەم بۆتانی بە نەخۆشیی کۆرۆنا گیانی سپارد."

 

کاکەمەم بۆتانی لەساڵی 1937 لەشاری کۆیە لەدایکبووە و لە تەمەنی 20 ساڵییەوە یەکەم نوسینی چیرۆکی بڵاوکردووەتەوە، یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی نووسەران و لەگەڵ چەند نووسەرێکی دیکە بزووتنەوەی ڕوانگەیان ڕاگەیاند.