گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرەی تورکمانی داوادەکات دوو پارێزگا بۆ تورکمانەکان دروست بکرێت

2020.10.25 - 09:00
بەرەی تورکمانی داوادەکات دوو پارێزگا بۆ تورکمانەکان دروست بکرێت

ناس کورد-

سەرۆکی بەرەی تورکمانی ڕایگەیاند، لەپێناو بەرزنرخاندنی ئەو قوربانیانەی کە  پێکهاتەی تورکمان پێشکەشیان کردووە، داوادەکەین هەردوو قەزای تەلەعفەر وخۆرماتوو بکرین بە دوو پارێزگای تایبەت بەو پێکهاتەیە.

 

ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی بەرەی تورکمانی لەڕاگەیاندراوایکدا ( 25ی تشرینی یەکەمی 2020) کە لەهەژمارەی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە وناس کورد بەداواچوونی بۆ کردووە هاتووە، "لە پێناو بەرزنرخاندنی ئەوقوربانیانەی کە  پێکهاتەی تورکمان پێشکەشیان کردووە، داودەکەین هەردوو قەزای تەلەعفەر وخۆرماتوو بکرین بە دوو پارێزگای تایبەت بەوپێکهاتەیە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " سەرکرادیەتی ونیونەرانی بەرەی تورکمانیی عێراقی جارێکی دیکە جەخت لەوداوایە دەکەنەوە، پێویستە دوو پارێزگا لە وهەردوو قەزای تەلەعفەر و خورماتوو پێکبهێنرێت، چونکە ئەو دوو قەزایە بنەمای جوگرافی، ستراتیژی وئابووری تێیدایە  دەتوانن ببن بەدوو پارێزگا".

 

ساڵحی ، لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، " مانەوەی قەزای تەلەعفەر لە چوارچێوەی پارێزگای نەینەوە و خورماتوو لە چوارچێوەی پارێزگای سەلاحە دین زیانی بە تورکمانەکان گەیاندووە، چونکە  پرۆژەکان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە لەلایەن پارێزگاکانەوە  بەسەر ئەو دوو قەزایەدا دابەش نەکراوە".