گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

بەرشەلۆنە ئەنجامی کلاسیکۆ ڕەتدەکاتەوە

2020.10.25 - 08:49
بەرشەلۆنە ئەنجامی کلاسیکۆ ڕەتدەکاتەوە

ناس کورد-

ڕۆناڵد کۆمانی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە ڕەخنەی توندی لە ناوبژیوانان و سیستمی "ڤار"ی خولی ئیسپانیا گرت و ڕایگەیاند، ڤار تەنها لە دژی بەرشەلۆنە بەکاردەهێنرێت و بۆ یانەکانی دیکە نییە، وتیشی، حاڵەتەکەی ڕامۆس لێدانی سزا نەبوو.

 

شەوی ڕابردوو لە میانەی جەولەی حەوتەمی خولی یانەکانی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە لەناو یاریگای خۆی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید توشی شکست هات.

 

لەدوای یارییەکە ڕۆناڵد کۆمانی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا سیستمی "ڤار"ی بە نادادپەروەر ناوبرد و ڕایگەیاند: " حاڵەتەکەی ڕامۆس لێدانی سزا نەبوو، ئەوە بووە هۆی گۆڕینی ڕێچکەی یارییەکە و شکستەکەمان."

 

وتیشی: "ئێمە پێنج یاری خولەکەمان ئەنجامداوە و سیستمی ڤار تەنها لەسەر بەرشەلۆنە بەکارهاتووە، من تێناگەم بۆچی ڤار تەنها بۆ بەرشەلۆنە بەکاردەهێنرێت، هیوادارام بتوانم لە داهاتوو ئەوە ڕوونبکەمەوە."

 

ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە جەختیشیکردەوە، ڤار کاتێک دەتوانێت سەرکەوتوو بێت کە لەسەر هەموو یانەکە جێبەجێبکرێت.

سەبارەت بە ئاستی یانەکەشی باسی لەوەکرد: "یارییەکی باشمان ئەنجامدا و هەلی باشمان دروست کرد، بەڵام لێدانە سزاکە ئەنجامی یارییەکەی گۆڕی، من لە شکستی دوو یاری ڕابردوو نیگەران نیم، پێویستە لەسەر ئەو کارانەی دەیکەین بەردەوام بین و لە توانای یاریزانەکانم گومانم نییە."