گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مژدەیەک لەزانایانی بەریتانیاوە دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

2020.10.25 - 00:30
مژدەیەک لەزانایانی بەریتانیاوە دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

ناس کورد-

 

زانایانی بەریتانیا ئاشکرایانکرد، پێناچێت ڤایرۆسی کۆرۆنا توخمی خۆی بگۆڕێت و زیاتر دڕندەتربێت، بەتێپەڕبوونی کات ڤایرۆسەکە لاواز دەبێت و کاریگەرییەکان و نیشانەکانی وەک ئەنفلۆنزای وەرزی لێدێت.

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی"ئیندپێندنت"ی عەرەبی ( 24ی تشرینی یەکەمی 2020) کە ناس کورد بەداواداچوونی بۆ کردووە "زانایان زانکۆی کامبریدج لە بەریتانیا جەختیانکردووەتەوە، مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاوشێوەی ڤایرۆسەکانی پێش خۆی کە لەجیهاندا بڵاوبوونەوەى بەتێپەڕبوونی کات کەمدەبێتەوە و کاریگەری قورسی لەسەرتەندروستیی مرۆڤ نابێت".

 

پۆڵ لینەر پسپۆڕی بەرگریی لەش لەکۆلێژی پزیشکی زانکۆی کامبریدج دەڵێت "بەتێپەڕبوونی کات مرۆڤەکان ڤاکسینی تایبەت بەنەخۆشییەکە وەردەگرن و لە هەمانکاتیشدا بەشێکیان دووچاری توشبوون بەڤایرۆسەکانی دیکە دەبن کەلەهەمان خانەوادەی ڤایرۆسی کۆڤید 19ن، بۆیە بەرگری لەشی مرۆڤەکان بەرامبەر بە پەتاکە لەداهاتوودا کاراو پتەوتردەبێت".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە "ڤایرۆسی کۆرۆنا پێناچێت ناچارمان بکات بۆ ماوەیەکی دوورو درێژ  بەردەوامبین لەپەیڕەوکردنی میکانزمی ئەو ژیانەی کە لەئێستادا بەسەری دەبەین، کۆرۆنا لەداهاتوودا کاریگەرییەکانى کەمدەبێتەوە و دەبێتە پەتایەکی وەرزی و هەمان نیشانەکانی ئەفلۆنزای وەرزی دەبێت".

 

هاوکات ماوروجاکا، پسپۆڕی زانستی دڵ لەزانکۆی"کینگزکۆڵیدج لەندەن" لەوباریەوە دەڵێت "هیچ بەڵگەیک لەسەر ئەوە نییە کە ئەگەری هەیە ڤایرۆسی کۆرۆنا توخمی خۆى بگوڕێت و زیاتر دڕندەتر بێت، لەئێستادا دەیان هەزار ڤایرۆس لە جیهاندا کەهەمان شێوەی جینی کۆرۆنایان هەیە بوونیان هەیە، بەڵام هیچ کامیان جینی خۆی نەگۆڕیوە، ڤایرۆسەکە هاوشێوەی ڤایرۆسەکانی مێرس وسارس لەناودەچێت".

 

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، "گەواهی ئەو ڕاستییەش، ئەنفلۆنزای ئیسپانییە کە لەنێوان ساڵانی 1918 و1920 سەریهەڵدا و بووەهۆی لەناوچوونی چەند ملیۆن کەسێک لە جیهان، لەساڵی 1957بەشێوەیەکی کۆتایی بوونی نەما".