گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوایین زانیارى لەبارەى دۆخى ئەو كۆچبەرە كوردانەی لە میسر رزگارکران 

2020.10.24 - 23:59
App store icon Play store icon Play store icon
دوایین زانیارى لەبارەى دۆخى ئەو كۆچبەرە كوردانەی لە میسر رزگارکران 

ناس كورد-

 

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایدەگەیەنێت، ئەو كۆچبەرە كوردانەی لەوڵاتی میسرن تەندروستییان جێگیرە و دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیان، دەست بەمامەڵەی گەڕاندنەوەیان دەكەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران (24ی تشرینی یەكەمی 2020) بە ناس كوردی راگەیاند، بەمەبەستی بەئاگابوون لە باردودۆخ و ڕەوشی تەندروستی ئەو كۆچبەرە كوردانەی لەلایەن هێزی دەریاوانی میسرییەوە ڕزگاركران، دەزگاكەیان بەردەوامە لەبەدواداچوون، ئەوە زانراوەی كە پشكنینی كۆرۆنا و تەندروستی بۆ سەرجەم ئەو كۆچبەرانە كراوە سەرجەمیان تەندروستیان جێگیرە هیچ گرفتیكی تەندروستیان نییە و زۆر باشن.

 

ئاماژەی بەوەكرد، بەپێی زانیارییەكانیان دەزگا ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە بەردەوامن لە لێكۆڵینەوەكانیان سەبارەت بەوەی كە ئەو كۆچبەرانە بەشێوەیەكی نایاسایی ویستویانە بگەنە كەناراوەكانی ئەوروپا، بەڵام دوای ئەوەی یەختەكەیان پەكی كەوتووە هانایان بۆ زۆر لایەن بردووە و كەس نەچووە بەهانایانەوە، جگە لەهێزی دەریایی میسریی.

 

ئاری جەلال جەخیكردەوە، دەزگاكەیان دوای تەواوبوونی لێكۆڵینەوەكان بەدڵنیاییەوە هاوكاریان دەبن سەبارەت بەكاروباری یاسایی و گەڕاندنەوەیان بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان.