ناس کورد-
سەرۆكى رەوتى حيكمە داوا لە سیاسەتمەداران دەكات گوێ لە داواكارى خۆپيشاندەران بگرن و ئەوە بهێننە دى كە دەيانەوێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەممار حەكيم سەرۆكى رەوتى حيكمە ( 24 ى تشرينى يەكەمى 2020) لە بەياننامەيەكدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە بەهۆى يادى دەستپێكردنى خۆپيشاندانەكانى تشرين ئاماژەى بەوەداوە، "لە يادى جوڵانەوەى تشرين يادى ئەو ساتە مێژوييە دەكەينەوە كە لەڕێگەيەوە گەنجەکانمان گەڕانەوە و دەنگ و هەڵوێست و بۆچونيان هەبوو".
ئاماژەى بۆ ئەوەشكردوە، "گەنجانمان هاتنە دەرەوە و داواى مافە لەكارخراوەكانيان كرد و پرسيارى هيوا دواخراوەكانيان كرد".
حەكيم جەختیكردوەتەوە، "تشرينى ئاشتى هاوارى نيشتمانە و ويژدانى گەلە، لەسەر چينە سياسيەكە پيێويستە تەنها گوێيان لێبگرن و ئەوە جێبەجێ بكەن عێراقيەكان داواى دەكەن كە ژيانێكى ئازاد و شەرەفمەندانەيە".