گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موچەى بەڕێوەبەر و بەشێک لە فەرمانبەرانى دەروازەى باشماخ ’’راگیرا’’

2020.10.24 - 22:59
App store icon Play store icon Play store icon
موچەى بەڕێوەبەر و بەشێک لە فەرمانبەرانى دەروازەى باشماخ ’’راگیرا’’

ناس کورد-

 

سەرچاوەیەکى ئاگادار رایگەیاند، ماوەى نزیکەى دوو مانگە وەزارەتى دارایی موچەى بەڕێوەبەر و بەشێک لە فەرمانبەرانى کۆمەڵگەى باشماخى راگرتووە، بەڕێوەبەرى گومرگى دەروازەکەش دەڵێت موچەى ئەوان رانەگیراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەکە بە ناس کوردى راگەیاند، (24ى تشرينى يەكەمى 2020) دواى بڕیارەکەى وەزارەتى دارایی لەبارەى کارى دەروازە سنورییەکان و گۆڕانکاری لەو هێزانەى دواى دەوام پارێزگارى لە دەروازەکان دەکەن، گرفت لەنێوان بەرپرسانى دەروازەى باشماخ و وەزارەت دروستبووە، بۆیە وەزارەت موچەى بەڕێوەبەر و بەشێک لە فەرمانبەرانى بۆ ماوەیەک راگرتووە.

 

وتیشى "ئەو کێشەیە پەیوەندى نییە بە گومرگى دەروازەکەوە و موچەى ئەوان رانەگیراوە، بەڵام ئێستا کێشەکە لە چارەسەر بووندایە".

 

لاى خۆیەوە، شاخەوان بەکر بەڕێوەبەرى گومرگى باشماخ رایگەیاند، موچەى فەرمانبەرانى گومرگ رانەگیراوە و هیچ بڕیارێکیشیان بۆ نەهاتووە لەو بارەیەوە.

 

وتیشى "راگرتنى موچە رێوشوێنى خۆى هەیە بەپێی یاسا بەرکارەکان لەهەرێمى کوردستان".