گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

پارەی كارمەندانی سەر سندوقی هەڵبژاردنەكانی هەرێم دابەشدەكرێت

2019.05.07 - 12:28
App store icon Play store icon Play store icon
پارەی كارمەندانی سەر سندوقی هەڵبژاردنەكانی هەرێم دابەشدەكرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- شەهرام عەزیز كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان ئامادەكارییەكانی بۆ دابەشكردنی پارەی كارمەندانی سەر سندوقەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تەواو كردووە و لە سبەینێوە پارەكە دابەشدەكرێت. . شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكان ‌و راگەیاندن لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن ‌و راپرسی هەرێمی كوردستان بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند"سبەینێ (چوارشەممە) پاداشتی كارمەندانی سەر سندوقەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێم دابەشدەكرێت". . ئاماژەی بەوەش كرد، كارمەندانی سەر سندوقەكان لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێم دەتوانن سبەینێ سەردانی بنكە و ناوەندەكان بكەن بۆ وەرگرتنی پاداشتەكانیان. . لە سنوری پارێزگای هەولێر پارەی كارمەندانی سەر سندوقەكان لە 24 بانك و لە سلێمانی لە 17 بانك و لە دهۆكیش لە 11 بانك بۆ ئەو مەبەستە دیاریكراوون. لە سنوری پارێزگای هەولێر لەم بانكانە دابەشدەكرێت"بانكی شیرین، دوین، حەمرین، بێخاڵ، سەروەران، نەورۆز، فیدڕاڵ، زاگرۆس، عەینكاوە، بەحركە، گوڵان، خەبات، بنەسڵاوە، كۆیە، سەربەند، سۆرك، هەریر، خەلیفان، بلێ، ئازادی، دیلمان، مێرگە سور، چۆمان، سیدەكان." . هەروەها لە سلێمانی لەم بانكانە "مەڵكەندی، گۆیژە، باخان، ئەزمەڕ، بابان، تانجەرۆ، سەیدسادق، شارەزوور، ڕانیە، قەڵادزێ، دوكان، چەمچەماڵ، كفری، چوارتا، پێنجوێن، كەلار، دەربەندیخان." . هاوكات لە سنوری پارێزگای دهۆك لەم بانكانە پارەكە دابەشدەكرێت"بانكی سەرهەڵدان، داس نیە، سبنا، سێمێل، سۆلاف، دەلال، باتوفە، شێخان، سیبە، بەردەڕەش، شیلادزێ". .