ناس کورد-
پاسەوانانى ئەندامێكى پەرلەمانى عێراق لە پۆليسێكى هاتوچۆ دەدەن و وەزارەتى ناوخۆش جەختدەكاتەوە، ڕێوشوێنى ياسايى دژى دەستدرێژيكاران دەگرێتەبەر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتى ناوخۆى عێراق (شەممە 24ى تشرينى يەكەمى 2020) لەبەياننامەيەكدا بڵاويكردوەتەوە، لەكاتێكدا لە يەكێك لە شەقامەكانى بەغدا ئەركى خۆى ڕادەپەڕاند پاسەوانانى ئەندامێكى پەرلەمان (ناوى نەهێنراوە) هێرشيانكردوەتە سەر پۆليسێكى هاتوچۆ و لێيان داوە، ئەوەش لەكاتێكدايە حكومەت و وەزارەتى ناوخۆ هەوڵى سەپاندنى ياسا و هەيبەتى دەوڵەت و دەسەڵات دەدەن.
ڕونيشكراوەتەوە، لە هەموان بەتايبەتى بەرپرسان پێشبينى دەكرا سوربن لەسەر سەروەرى ياسا و بە بەرپرسانە مامەڵە بكەن، بەڵام بەدواخەوە ناوبەناو دەبينين زيادەڕەوى دەكرێتە سەر ياسا و دەستدرێژى دەكرێتە سەر ئەوانەى ياسا جێبەجێ دەكەن.
وەزارەتى ناوخۆ تەئكيديشى كردوەتەوە، ڕێوشوێنى توند دژى ئەوانە دەگرێتە بەر دەستدرێژيان كردوەتە سەر پۆليسەكەى هاتوچۆ و نەرمى نانوێنن لە بەرگريكردن لە مافى كارمەندەكانيان و گەڕانەوەى هەيبەتى دەوڵەت و ياسا و بۆ هيچ پەستانێكيش چۆك دانادەن.
داواش لە هاوڵاتيان و بەرپرسان دەكات هاوكاربن لەگەڵياندا بۆ گەڕانەوەى ڕۆڵى ياسا، كە ئەوەش ناونيشانى دەوڵەتێكى پێشكەوتوە.
.