گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاڕنۆڵد لەژێر نەشتەرگەرییەکى قورسدا..لەژووری چاودێری چڕە

2020.10.24 - 20:40
App store icon Play store icon Play store icon
ئاڕنۆڵد لەژێر نەشتەرگەرییەکى قورسدا..لەژووری چاودێری چڕە

ناس کورد-

 

ئاڕنۆڵد شوارزنیگەر، ئەستێرەی دیاری سینەمای ئەمریکا و ئەکتەری ئاکشنی بەناوبانگی هۆڵیود ڕایگەیاند، نەشتەرگەری دڵی بۆ ئەنجامدراوە و لەئێستادا دۆخی تەندروستی زۆرباشە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شوارزینگەری تەمەن 73 ساڵ لەهەژمارەى خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر( 24 ی تشرینی یەکەمی 2020) کەناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە بڵاویکردووەتەوە، "نەشتەرگەری دڵم بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا، لەئێستادا بۆرییەکی نوێیان بۆ دڵم داناوە لە پاڵ ئەو بۆڕییەی کەپێشتر لەئەنجامی نەشتەرگەرییەکی دیکەدا بۆم دانرابوو، لە ئێستادا دۆخی تەندروستیم زۆرباشە".

 

شوارزینگەر وێنەیەکی خۆشی داناوە کەتێیدا دەردەکەوێت لەسەرتەختی ژووری چاودێری چڕدایە لە نەخۆشخانەی (کلیفلاند کلینک)پاڵ کەوتووە هێمای ئۆکەی بەپەنجەی کردووە".

 

ئاڕنۆڵد شوارزنیگەر لەهەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا لە دیاریترین ئەکتەری بواری ئاکشن بوو لەهۆڵیود دەیان فیلمی بەناوبانگی تۆمارکردووە وەک "کۆنان زباربارین" و تیرمنتۆر".

 

 لە ساڵی 2003 ئاڕنۆڵد بوو بەحاکمی ولایەتی کالیفۆرنیا تاساڵی 2011، دوای تەوابوونی ماوەکەى جارێکی ترگەڕاوەتەوە سەرکارە هونەرییەکانی لە هۆڵیود.