گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەبێ ئەنجامدانى یاری کۆتایی پاڵەوانی خولی پلە یەکەکان دیاریکرا 

2020.10.24 - 20:20
App store icon Play store icon Play store icon
بەبێ ئەنجامدانى یاری کۆتایی پاڵەوانی خولی پلە یەکەکان دیاریکرا 

ناس کورد - هەڤاڵ غالب

 

یانەی وەرزشی چەمچەماڵ بەبێ ئەنجامدانى یاری کۆتایی خولەکە بووە پاڵەوانی خولی یانە پلەیەکەکانی کوردستان و سەرکەوت بۆ ڕیزی یانە پلە نایابەکان، یانەی هەڵۆش وەک پلەی دووەم هەژمار کرا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێبوار خدر، سەرۆکی یانەی چەمچەماڵ بۆ ناس کورد وتی "بەبڕیاری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان یانەی وەرزشی چەمچەماڵ بووە پاڵەوانی خولی پلە یەکەکان و وەک براوەی یاری کۆتایی دەستنیشان کرا کە بڕیاربوو ڕۆژی ٢٢/ ١٠ لەنێوان یانەی چەمچەماڵ و یانەی هەڵۆ ئەنجام بدرێت".

 

وتیشی "بەهۆی پێداگری هاندەرانی چەمچەماڵ بۆ ئامادەبوونیان لە یاریگا و لەبەر مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا یەکێتی تۆپی پێ بڕیاریدا یارییەکە ئەنجام نەدرێت، بەو پێیەی یانەی چەمچەماڵ بە جیاوازی خاڵ لە پێشەوەی یانەی هەڵۆ بوو، بۆیە چەمچەماڵ بەبراوەی یارییەکە ٣-٠ دەستنیشانکرا".

 

سەرۆکی یانەی چەمچەماڵ ئاشکراشی کرد کە مەراسیمی دابەشکردنی مەدالیا بەسەر سەرکەوتواندا لە قەزای چەمچەماڵ ئەنجام دەدرێت.

 

یانەی چەمچەماڵ دوای سزادانی لە ساڵانی ڕابردوودا لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی کوردستانەوە و داگرتنی یانەکە بۆ پلەی دووەکان، توانی لەماوەی دوو ساڵدا سەرکەوێت بۆ پلەی نایاب.