گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانى پارتى لەبارەى رەوشى لێکۆڵینەوە لە سوتانى بارەگاکەى لەبەغدا

2020.10.24 - 19:44
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى پارتى لەبارەى رەوشى لێکۆڵینەوە لە سوتانى بارەگاکەى لەبەغدا

ناس کورد-

 

بەرپرسى لقى پێنجى پارتى لە بەغدا رایگەیاند،  ژمارەیەک کەس لەسەر رووداوى سوتانى بارەگاکەیان دەستگیرکراون و چاودێرى رەوشى لێکۆڵینەوەکان دەکەن لەو بارەیەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شوان محەمەد تەھا، بەرپرسی لقی پێنجی پارتی لە بەغدا بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەى راگەیاندووە 24ى تشرينى يەكەمى 2020) "لیژنەیەکی باڵا بە سەرۆکایەتیی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراقی پێک ھاتووە و لێکۆڵینەوە دەکرێت لە ڕووداوی سوتاندنی ئاڵای کوردستان و بارەگای لقی پێنج".

 

وتیشى "ژمارەیەک خەڵک گیراوە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە و ئێمەش وەک پارتی چاودێری ڕەوشی لێکۆڵینەوەکە دەکەین و زۆربەی لایەنە سیاسییە عێراقییەکانیش دژی ھێرشەکە وەستاونەتەوە."

 

لایەنگرانی حەشدی شەعبی ( 17ی تشرینی یەکەمی 2020) بەربەستی ئەمنییان تێپەڕاند و چوونە ناو بارەگای لقی پارتی لە بەغدا و بارەگاکەیان سوتاند، ئەوەش کاردانەوەی گەورەی لە ناوخۆ و دەرەوە لێکەوتەوە. 

 

دواى رووداوەکە حکومەتى عێراق لیژنەیەکى لێکۆڵینەوەى پێکهێنا و تا ئێستا ئەنجامى کارەکانى لیژنەکە رانەگەیەنراوە.

 

ئەو رووداوە لەکاردانەوەى لێدوانەکەى هۆشیار زێباریدا بوو کە رایگەیاندبوو، "ئەو گروپانەى هێرشیان کردە سەر هەولێر هەر ئەو گروپانەن کە لەبەغدا هێرش دەکەنە سەر دیپلۆماتکاران".    

  

چەند کاتژمێرێک دوای سوتاندنی بارەگای لقی پارتی لە بەغدا لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبییەوە، هۆشیار زێباری، بە کەناڵی (العهد)ی سەر بە قەیس خەزعەلی وت " حەشدی شەعبی هێزێکی خەباتگێڕ و جیهادكار و دەستورییە، من لە چاوپێکەوتنەکەمدا لەگەڵ کەناڵی (الحرة) هێرشم نەکرووەتەسەر حەشدی شەعبی و شتێکیان بەناوی منەوە وتووە کە من نەموتووە."