گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمان گرێکەى کردەوە..بازنەکانى هەڵبژاردن لە 16 پارێزگا یەکلاکرانەوە

2020.10.24 - 19:29
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمان گرێکەى کردەوە..بازنەکانى هەڵبژاردن لە 16 پارێزگا یەکلاکرانەوە

ناس کورد-

 

پەرلەمانى عێراق دەنگیدا لەسەر بازنەکانى هەڵبژاردن لە 16 پارێزگا و دەنگدانى لەسەر بازنەکانى کەرکوک و نەینەوا دواخست.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دواى دەنگدان لەسەر بازنەکانى 16 پارێزگا (24 تشرينی یەکەمی 2020)، پەرلەمانى عێراق کۆبوونەوەکەى بۆ رۆژى دووشەممەى داهاتوو دواخست تا پرسی دەنگدان لەسەر بازنەکانى کەرکوک و نەینەوا یەکلا بکرێنەوە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە، پێشتر ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندبوو "سەرۆکى پەرلەمان بڕیاری داوە بڕگەی تایبەت بە بازنەکانی هەڵبژاردن دوابخات تا ئەو کاتەى کۆبوونەوەى سەرۆکى فراکسیۆنەکان کۆتایی دێت و دەگەنە ڕێککەوتن."  

 
بابەتی بازنەکانی هەڵبژاردن زۆرترین مشتومری لەبارەوە کرا و تائێستا لایەنەکان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر سەرجەم پارێزگاکان.