ناس کورد-
ڕۆژ نوری شاوێس ئەندامى مەکتەبی سیاسی پارتى ئەو هەواڵانەى رەتکردەوە کە باس لە توشبوونى دەکەن بە ڤایرۆسى کۆرۆنا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نوسینگەى ڕۆژ نوری شاوێس لە رونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە، سەرجەم ئەو ھەواڵ و زانیارییەیانەى رەتکردووتەوە کە باس لە توشبوونى دەکەن بە ڤایرۆسى کۆرۆنا.
ئاماژەى بەوەشکردووە "دکتۆر ڕۆژ بە ھیچ شێوەیەک بەرکەوتەی ئەم ڤایروسە نییە و داواش لە سەرجەم ڕۆژنامەنووسان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکەین کە پابەندی ئیتیک و مۆڕاڵی ڕۆژنامەنووسی بن".