گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق بە نهێنی وەڵامی میسری دایەوە لەبارەى بە تیرۆرست ناساندنی ئیخوان موسلمین

2020.10.24 - 14:32
عێراق بە نهێنی وەڵامی میسری دایەوە لەبارەى بە تیرۆرست ناساندنی ئیخوان موسلمین

ناس کورد-

عێراق بە شێوەیەکی نهێنی وەڵامی پێشنیازێکی میسری دایەوە و ڕەتی کردەوە ڕێکخراوی ئیخوان موسلمین بخاتە لیستی تیرۆرەوە.

 

بەپێى بەڵگەنامەیەک کە لەلایەن ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتیمانیی عێراقەوە دەرکراوە و کۆپیەکى بەدەستى ناس کورد گەیشتووە، ئەنجومەنى ئاسایشى  نیشتیمانى بڕیاری داوە ڕیکخراوی ئیخوان موسلمین نەخرێتە لیستی تیرۆرەوە و وەک ڕێکخراوێکی تیرۆرستی ناناسێت، بە نوسراوێکیش وەڵامی میسری داوەتەوە.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، هەڵویستى ئەنجومەنى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق ئەوەیە دەنگ نادات بۆ ئەوەى ڕێکخراوى (الإخوان المسلمین) بخرێتە لیستى تیرۆرەوە.

 

ڕێکخراوى ئیخوان موسلمین لە سەرەتاکانى سەدەى نۆزدەهەمەوە لە وڵاتى میسر لەلایەن حەسەن بەنناوە دامەزراوە و لەئێستادا ئەو رێکخراوە لەلایەن دەسەڵاتدارانى میسرەوە خراوەتە لیستى تیرۆرەوە.

me_ga.php?id=1310