گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە کەلار ژنێک بۆ ڕێگری لە ’’وەحشی زەرد’’ خۆی سوتاند

2020.10.24 - 12:30
لە کەلار ژنێک بۆ ڕێگری لە ’’وەحشی زەرد’’ خۆی سوتاند

ناس کورد-

ڕادیۆی دەنگ ڕایگەیاند، له‌كاتى ڕوخاندنى خانوه‌كه‌یان كه‌ به‌ زیادەڕۆیی دروستكرا بوو‌، ژنێك له‌ كه‌لار هه‌وڵی خۆسوتاندنى داوه‌، دواى ئه‌و ڕوداوه‌ش هاوڵاتیان هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر لیژنه‌كانى پۆلیس و شاره‌وانى و ئه‌وانیش پاشه‌كشێ ده‌كه‌ن.


ڕادیۆی دەنگ لە هەواڵێکیدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە و لە زاری سەرچاوەیەک لە پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ژنێك ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى كه‌لار كراوه‌ كه‌ حاڵه‌تى سوتانى هه‌بووه‌، به‌وته‌ى كه‌سوكاره‌كه‌ى، له‌و كاته‌ى تیمەکانی شارەوانی بە شۆفڵ (وەحشی زەرد) ویستوویانە خانوه‌كه‌ی بڕوخێنن، ژنه‌كه‌ خۆی سوتاندووه‌.



هاوکات ڕزگار كه‌ریم، جێگری به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژار له‌ كه‌لار جه‌ختى له‌ هاتنى حاڵه‌تێكى سوتان بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كرده‌وه‌ و به‌ ڕادیۆکەى وتووە، "حاڵه‌ته‌كه‌ سوك بووه‌ و چاره‌سه‌رى پێویستی بۆكراوه‌."



ئەو خانووه‌ كه‌وتوه‌ته‌ گه‌ڕه‌كى حه‌مرین كه‌ گه‌ڕه‌كێكى زیاده‌ڕۆ "تجاوز"ـه‌ و له‌ناو هاوڵاتیان به‌ گه‌ڕه‌كى "كوڵه‌جۆییه‌كان" ناسراوه‌.



به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌، :به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ئاڵۆزیی دروست بووه‌ و دانیشتوانى كۆڵانه‌كه‌ په‌لامارى تیمه‌كانى شاره‌وانیی و پۆلیسیان داوه‌ و ئه‌وانیش كشاونه‌ته‌وه‌."