گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستیی جیهانى هۆشداری دەدات: مەترسی بەڕێوەیە

2020.10.24 - 11:50
تەندروستیی جیهانى هۆشداری دەدات: مەترسی بەڕێوەیە

ناس کورد-

ڕێکخراوى تەندروستیی جیهانى هۆشدای دەدات، ئەو وڵاتانەى دەکەونە نیوە گۆى زەوى باکورەوە ڕوبەڕوى قەیرانێکى سەختى کۆرۆنا دەبنەوە، هەر لە بەرزبوونەوەى ژمارەى توشبووان تا هەڵکشانى حاڵەتەکانى مردن بەهۆی ڤایرۆسەکەوە.

 

لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەرى گشتیی ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند، مانگەکانى داهاتوو دۆخێکى سەخت دەبێت بۆ هەندێ وڵات ژمارەیەک لەوڵاتانیش دەکەونە سەر هێڵى مەترسیەوە و زۆر وڵاتیش حاڵەتەکانى توشبوونى بەڤایرۆسى کۆرۆناى تیایدا بەخێراى هەڵدەکشێت.

 

بە بەرپرسەی ڕێکخراوەکە داواش دەکات "بەپەلە بۆ چارەسەرى ئەو دۆخە دەستبکرێت بە جوڵە."

 

لاى خۆشیەوە، مارى ڤان کیرکۆڤ، بەرپرس لەدۆسیەى پەتاى کۆرۆنا ڕایگەیاندووە، ڕێکخراوەکەیان لەماوەى 48 کاتژمێرى ڕابردوودا 445 هەزار حاڵەتى نوێ توشبوونى بەڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمار کردووە کە نزیکەى نیوەى ئەو ژمارەیە دەکەوێتە وڵاتاتى ئەوروپاوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ژمارەیەکى زۆر لەوڵاتانى ئەوروپادا لەچەند هەفتەى داهاتوودا ئەوپەڕى تواناى خۆیان بۆ وەرگرتنى نەخۆش لەیەکەى چاودێرى چڕ بەکاردەهێنن.