گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كۆمێنتی فەرهاد پیرباڵ ’لەبارەی پێغەمبەر و ماكرۆن’

2020.10.23 - 23:36
كۆمێنتی فەرهاد پیرباڵ ’لەبارەی پێغەمبەر و ماكرۆن’

ناس کورد-

د.فەرهاد پیرباڵ، نوسەر و مامۆستاى زانکۆ ڕایگەیاند، بارودۆخێک دروست دەبێت ئیسلام ناچار دەبێت پاپایەک بۆ خۆى دروست بکات.

 

لەمیانەى بڵاوکردنەوەى پەیامێک لەبارەى دۆخى ئیسلام و موسڵمانان لە وڵاتى فەڕەنسا لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، د.فەرهاد پیرباڵ، نوسەر و مامۆستاى زانکۆ باس لە پێویستى دروستکردنى پاپایەک بۆ ئیسلام دەکات تا بەوتەى خۆى هەموو ئیسلام ڕێک بخات.

 

پیرباڵ نوسیویەتى:

 

لەبارەی پێغەمبەر و ماکڕۆن.. چەند لەسەر حەق بووم شەوێک بە عەلی باپیری ئەمیری ئیسلامم گوت (بەرەبەیانێکیش بە مەلا مەزهەری "دیناسۆڕ"م گوت):

 

دێ بارودۆخێک دروست ببێت ئیسلام ناچار دەبێت پاپایەک بۆ خۆی دروست بکات و هەموو ئیسلام یەک بخات.. سەلاحەددینێک بەڕێوەیە وابزانم. بڕاڤۆ ماکڕۆن!

ماوەیەكە پەیوەندی جیهانی ئیسلامی و كۆماری فەرەنسا گرژی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت، لەدوای سەربڕینی مامۆستایەكی فەرەنسی كە كاریكاتێری لەسەر پێغەمبەری ئیسلام كردبوو قەیرانەكە قووڵتر بووەتەوە، لەدوا پێشهاتی ئەو ئاڵۆزییەشدا ماكرۆن سەرۆك كۆماری فەرەمسا هەڵمەتێكی گەورەی بەرپاكردووە بۆ دژایەتی دیاردەیەك كە ناوی ناوە "تیرۆری ئیسلامی" لەم میانەیەشدا رێگەی داوە بە نمایشكردنەوەی كاریكاتێرەكان كە موسوڵمانەكان بە سوكایەتی و بێڕێزی دژ بە پێغەمبەری لەقەڵەم دەدەن.