گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخى نەوت و دۆلار بەڕێژەیەکى بەرچاو دابەزین 

2020.10.23 - 23:17
نرخى نەوت و دۆلار بەڕێژەیەکى بەرچاو دابەزین 

ناس کورد- 

هاوکات لەگەڵ دابەزینى بەهاى دۆلار بەرامبەر یۆرۆ، نرخى نەوتیش بەڕیژەى زیاتر لە 2% دۆلار، دابەزینى بەخۆیەوە بینى.

 

نرخى خاوى برێنت بەڕێژەى 2.1% کەمیى کرد و نرخەکەى گەیشتە 41.6 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، کە پێش داخستنى نرخى مامەڵەکردنى لە ئەمڕۆ (هەینى)دا تابەرزترین نرخ کە گەیشتە  42.8 % دۆلار و کەمترین نرخى کە گەیشتە 41.5% دۆلار تۆمار کرد.

 

نرخى نەوتى خاوى ئەمەریکیش (نایمکس) بەڕێژەى 2.4 % دابەزى و بەوەش نرخى بەرمیلیک لەو نەوتە بوو بە 39.6 دۆلار.

 

بەگوێرەى دەزگا تایبەتمەندەکانى نەوت، وتەکەى پێشترى ڤلادیمێر پۆتنى سەرۆکى ڕوسیا کاریگەرى بۆ دابەزینى نرخى نەوت لەئەمڕۆدا هەبووە، کاتێک پۆتن دوێنى (پێنجشەممە) ڕایگەیاند، مۆسکۆ بەپێویستى نازانێت گەورە وەبەرهێنەرەکانى نەوت ڕێککەوتنى جیهانى بۆ پاڵشتیکردنى نرخى نەوت هەموار بکەنەوە، بەڵام گەر بازاڕ ئەوەى خواست درێژکردنەوەى دابەزاندنى ئاستى بەرهەمهێنان بەدور نازانێت.

 

هاوکات لەگەڵ دابەزینى نرخى نەوتدا، بەپێى دوایەمین مامەڵەکردن بەنرخى دۆلارەوە، دراوى دۆلار لەبەرامبەر دراوە سەرەکییە جیهانیەکاندا لەوانە یۆرۆ بەڕێژەى 0.2% دابەزینى بەخۆیەوە بینی.