گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ خواستى  پێنج وڵاتى ترى عەرەبى بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل ئاشکرا کرد

2020.10.23 - 22:48
ترەمپ خواستى  پێنج وڵاتى ترى عەرەبى بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل ئاشکرا کرد

ناس کورد- 

سەرۆکى ئەمەریکا ڕایگەیاند، لەدواى سودان پێنج وڵاتى ترى عەرەبى کە سعودیەى تێدایە دەیانەوێت پەیوەندییە دیپلۆماتیەکانیان لەگەڵ وڵاتى ئیسرائیلدا ئاسایى بکەنەوە.

 

ترەمپ لەکۆشکى سپى وڵاتەکەى بەڕۆژنامەنوسانى ڕاگەیاند  (23ى تشرینى یەکەمى 2020)، لانیکەم پێنج وڵاتى ترى عەرەبى هەن دەیانەوێت ڕێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیلدا بکەن و پێشبینى ئەوەش دەکات سعودیە پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئەو وڵاتەدا ئاسایى بکاتەوە.



سەرۆکى ئەمەریکا وتیشى، کاتێک پەیوەندى تەلەفۆنى لەگەڵ سەرۆکى ئیسرائیل و سوداندا کردووە وتویەتى ئێستا پێنج وڵاتى تر دەیانەوێت بێنە پاڵ ئەو ڕێککەوتنە.

 

وتەکانى ترەمپ لەئان و ساتى ئەو ڕێککەوتنەدا هات کە ئەمڕۆ کۆشکى سپى ئەمەریکا لەنێوان سودان و ئیسرائیلدا  بۆ ئاسایکردنەوەى پەیوەندییەکانى نێوان ئەو دوو وڵاتە ڕایگەیاند، ئەوەش دواى ڕێککەوتنى هەریەکە لەئیمارات و بەحرەین لەگەڵ ئیسرائیلدا.