گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى دارایى راگەیەندراوێکى لەبارەى دابەشکردنى موچەوە بڵاوکردەوە

2020.10.23 - 22:04
وەزارەتى دارایى راگەیەندراوێکى لەبارەى دابەشکردنى موچەوە بڵاوکردەوە

ناس کورد-

وەزارەتى دارایى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى دابەشکردنى موچەوە بڵاوکردەوە و پابەندبوونى خۆى بە دابینکردنى موچە دوپات کردەوە.

 

وەزارەتى دارایى عێراق لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە رایگەیاند (23ى تشرینى یەکەمى 2020)، پابەندبوونى خۆمان بە دابینکردنى موچەى فەرمانبەران و خانەنشینان و سودمەندانى چاودێرى کۆمەڵایەتى، دوپات دەکەینەوە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، وەزارەتى دارایى لەئامادەکاریدایە بۆ دانان و تەواوکردنى پڕۆژە یاساى بودجەى 2021 و ناردنى بۆ پەرلەمان بۆ پەسەندکردنى.

 

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، وەزارەتى دارایى نەخشەڕێگایەک دادەنێت بۆ تەمویلکردنى مووچە و خەرجییە سەرەکییەکان بۆ ئەو سێ مانگەى لەمساڵدا ماوە.