گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاورێ؛ گورگ پەلاماری دایکێك و دوو منداڵی دەدات

2020.10.23 - 21:58
شاورێ؛ گورگ پەلاماری دایکێك و دوو منداڵی دەدات

ناس کورد-

لە دۆڵی شاورێی سەر بە قەزای ڕانیە گورگ پەلاماری خێزانێک دەدات و بەهۆیەوە سێ کەس بریندار دەکات .

 

تەها محەمەد، وتەبێژی تەندروستی ڕاپەڕین بە ناس کوردی ڕاگەیاند (23ى تشرینى یەکەمى 2020) "ئێوارەی ئەمڕۆ چوار کەس بە برینداری  گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیە، دوای پشکنین دەرکەوت ژنێک و دوو لە منداڵەکانی لە دۆڵی شاورێ گورگ پەلاماری داون و برینداری کردوون".

 

وتیشى، کوڕە گەورەکەی کاتێک ویستویەتی تەقە لە گورگەکە بکات فیشەک بەر خۆشی کەوتووە و ئەویش بریندار بووە .

 

وتەبێژی تەندروستی ڕاپەڕین، ئاماژەى بەوە کرد "لە ئێستادا تەندروستی بریندارەکان جێگیرە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە. "