گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەی قەرز بەخشین بەحكومەت دارایی پەڕلەمان لێدوانی دا

2020.10.23 - 21:07
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی قەرز بەخشین بەحكومەت دارایی پەڕلەمان لێدوانی دا

ناس کورد-

لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، لەکۆبونەوەى هەفتەى داهاتوودا لەگەڵ وەزیرى دارایى بەدواداچوون بۆ بڕى قەرزەکانى پێشوو و بڕى قەرزکردن لەداهاتووشدا دەکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەرى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى فەرمى عێراق کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، ڕاگەیاند (23ى تشرینى یەکەمى 2020) :"هیچ بڕیارێکى لیژنەکەیان نیە بۆ تێنەپەڕاندنى یاساى پڕکردنەوەى کورتهێنانى دارایى و بۆچونى ئەندامانى لیژنەکەمان لەسەر ئەو پڕۆژە یاسایە جیاوازە، هەیە دژیەتى و هەیە لەگەڵ ئەوەدایە تێپەڕێت".

 

 وتیشى :"هەفتەى داهاتوو لیژنەکەمان لەگەڵ وەزیرى دارایى کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەى دروستى ژمارەکە بزانرێت کە چەندە پێویستە بۆ قەرزکردن و هەروەها ئاگاى لەچۆنیەتى بەکارهێنانى و هەروەها سەرجەم خەرجیەکان بێت، ئینجا لیژنەکەیان بڕیار لەسەر یاساکە دەدەن".

 

سەفار ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، پێویستە لیژنەکەیان بەدواداچوون بۆ پڕۆژە یاساکە بکات و لەوەزیرى دارایى تێبگات ئینجا بڕیار بدات، چونکە ئیستا عێراق لەتەنگەژەیەکى ئابوریدایە، فەرمانبەر و خانەنشین و چاودێرى کۆمەڵایەتى و زۆر کاروبارى تر لەسەر ئەو پڕۆژە یاسایە وەستاوە و هەر دەبێت چارەسەرێک بۆ ئەو پرسە بدۆزرێتەوە.



بڕیاردەرى لیژنەى دارایى پەرلەمان ئەوەشى ڕوونکردەوە، تا ئیستا وەزارەتى دارایى بڕى قەرزەکانى نەخستووەتە ڕوو، لەکۆبونەوەکەیاندا داواى بڕى قەرزەکان دەکەن و هەروەها چۆنیەتى بەکارهێنانى قەرزى یەکەم و ئەو میکانیزمانەش کە بۆ قەرزى داهاتوو دەیگرێتە بەر.