گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێك لە ئاڵدار خەلیلەوە لەبارەی رۆژئاوای كوردستان

2020.10.23 - 21:00
پەیامێك لە ئاڵدار خەلیلەوە لەبارەی رۆژئاوای كوردستان

ناس کورد-

ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری کۆمەڵگای دیموکرات (تەڤدەم) پەیامێکى لەبارەى یەکێتى نەتەوەیى کوردەوە بڵاوکردەوە و داواى کرد بەرژەوەندى گەلى کورد پێش هەر بەرژەوەندییەکى تر بخرێت.

 

 

ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری کۆمەڵگای دیموکرات (تەڤدەم) لە پەیامەکەیدا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند (23ى تشرینى یەکەمى 2020) "بڕوامان بە یەکێتى نەتەوەیى کورد هەیە و کارى بۆ دەکەین و بە کارێکى پێویست و بەپەلەى دەزانین".

 

خەلیل بە پێویستى زانى هەموو تواناییەک بۆ خزمەتى ئەو یەکێتییە بخرێتەگەڕ و وتیشى "هاوکات پێویستە بەرژەوەندى گەلەکەمان پێش هەر بەرژەوەندییەکى تر بخەین".

 

پەیامەکەى دواى ئەوە هات کە (22ى تشرینى یەکەمى 2020) میدیاکانى ڕۆژئاواى کوردستان پوچەڵکردنەوەى هەوڵى سخوڕێکى تورکیایان بۆ تیرۆرکردنى ساڵح موسلیم و ئاڵدار خەلیل، راگەیاند.

 

بەگوێرەى ئەو میدیایانە، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا سیخوڕێکیان دەستگیرکرد، کە لەلایەن دەزگای هەواڵگریی میتی تورکیاوە بۆ تیرۆرکردنی سیاسەتمەدارانی پەیەدە ئاڵدار خەلیل و ساڵح موسلیم ڕاسپێردرابوو.