گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم لێدوانى کازمى دواى گەڕانەوەى بۆ عێراق [ڤیدیۆ]

2020.10.23 - 20:30
یەکەم لێدوانى کازمى دواى گەڕانەوەى بۆ عێراق  [ڤیدیۆ]

ناس کورد-

مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لەدواى ئەنجامدانى گەشتێک بۆ سێ وڵاتى ئەوروپا گەڕایەوە بۆ عێراق و لە یەکەم لێدوانى گەڕانەوەیدا ئاماژەى بە واژۆکردنى چەند ڕێککەتن و لێکتێگەیشتنێک کرد لەگەڵ ئەو وڵاتانەى کە سەردانى کردبوون.

 

مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە گەیشتنەوەى بۆ عێراق و لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى عێراق لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا باسى لە گەشتەکەى کرد و داواشى لە وەزارەتى دەرەوەى عێراق بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنى ئەو ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنانە بکات کە وەفدەکەى عێراق لەگەڵ ئەو وڵاتانەى سەردانى کردوون واژۆى کردووە.