گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکارى سوتانى ئۆتۆمبێلێک لە سەیدسادق و گیانلەدەستدانى دوو سەرنشین

2020.10.23 - 19:54
وردەکارى سوتانى ئۆتۆمبێلێک لە سەیدسادق و گیانلەدەستدانى دوو سەرنشین

ناس کورد-

وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى هەڵەبجە وردەکارى لەبارەى ڕوداوى سوتانى ئۆتۆمبیلێک لەسەر ڕێگەى هەڵەبجە-سەیدسادق ئاشکرا کرد کە دوو سەرنشین تیایدا گیانیان لەدەستدا.

 

بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند (23ى تشرینى یەکەمى 2020) "لەئەنجامی وەرگەڕانی ئوتومبیلێکی جۆری BMW لەسەر ڕێگای هەڵەبجە - قەزای سیدسادق، نزیک گوندی قاجر دوو هاوڵاتی بەناوەکانی (ج. ک. ف) و (ب. م. ع) گیانیان لەدەستداوە، تە رمی یەکێکیان لەپزیشکی دادی هەڵەبجەیە و تەرمی دووهەم لەنەحۆشخانەی شەهید شەوکەتە لەسیدسادق".

 

وتیشی "دوو هاوڵاتی تریش بەناوەکانی (ف. ع. م) و (ڕ. م. م) بریندار بوون، لەبەر سەختی برینەکانیان لەنەخۆشخانەی شەهید شەوکەتەوە ڕەوانەی نەحۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کران.

 

جەختیشى کردەوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە لەبنکەی پۆلیسی سیروان کراوەتەوە.